دوو شه‌ممه‌ 6 ئایار 2024

3 چالاكی سەقزی بە 9 ساڵ زیندان حوكم دران

لقی ١ی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز سێ هاوڵاتیی خەڵكی ئەو شارەی بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكان بە ٩ ساڵ زیندانی مەحكووم كرد. بە پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ دوێنێ دووشه‌مه هه‌ر یه‌که له كامیل شەریف‌زادە بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری، غەریب شەریف‌زادە بە ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری‌و عیرفان مەجیدی بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیری سه‌پاو به سه‌ریاندا. ئەو سێ هاوڵاتییه كوردە، مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن ئیتلاعات لە شاری سەقز دەستبەسەرو پاش ماوەیەك راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز گواسترانەوە. شایانی باسه رۆژی ٢٥ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، هه‌روه‌ها چالاكێكی فەرهەنگیی خەڵكی شاری سەقز بەناوی “سولێمان مەحموودی” كە ٧ مانگ زیندانیی تەعزیری بەسەردا سەپا بوو، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوكمەكەی رەوانەی زیندانی ئەو شارە كرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.