چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

ئەمساڵ نزیك بە 400 حاڵەت ئەسید پرژاندن لە ئێران روویداوە

لە ماوەی یەكساڵی رابردوو لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی و بە پێی ئامارە حكومەتیەكان 380 حاڵەت ئەسید پرژاندن روویداوە.

ئیسماعیل ئەحمەدی موقەدەم، بەرپرسی پۆلیسی كۆماری ئیسلامی رایگەیاندووە كە، لە ماوەی یەكساڵی رابردوو 380 حاڵەت ئەسید پرژاندن بە ئۆتۆمبیل، كەلوپەل و جەستە و روومەتی هاوڵاتیان روویداوە و زۆربەی ئەو حاڵەتانە، لە لایەن كەسانی تۆڵە ئەستێنی رەوانیەوە ئەنجام دراوە.

ئەحمەدی موقەدەم وێڕای ئاماژەدان بەوەیكە ئەسید پرژاندن بە روومەتی شارۆمەندان و بەتایبەت كچان و ژنان لە شاری ئیسفەهان دەنگدانەوەیەكی میدیایی زۆری هەبوو، باسی لەوە كردووە، كە هەتا ئێستا هیچ كەسێ لەو پەیوەندەدا دەستگیر نەكراوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، لەسەرەتای مانگی رەزبەرەوە هەتا ئێستا بە دەیان حاڵەت ئەسید پرژاندن بە روومەتی ژنان لە شاری ئیسفەهان راپۆرت كراوە و لەم دوایانەشدا پۆلیس گرتنی 4 كەس لەو پەیوەندەدا پشتڕاست كردەوە.

چارەسەر كردنی روومەتی قوربانیانی ئەسید پرژاندن 60 جار نەشتەرگەری پێویستە.

لە ئاكامی هاتنە ئارای ئەو رووداوانە، خۆپیشاندانی بەرفراوان لە شاری ئیسفەهان، تاران، زانكۆی سنە و چەند شوێنێكی دیكەی ئێران سازدرا و لەو پەیوەندەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە خۆپیشاندەران دەستگیر كران.

زۆر كەس لە سەر ئەو بڕوایەدایە كە لایەنگرانی گەڵاڵەی “ئەمری بە مەعروف و نەهی لە مونكر” بكەری ئەم كردەوەیەن و میدیاكانی دەرەوەی ئێرانیش بە ئاستێكی بەرین تیشكیان خستە سەر لایەنە جۆراوجۆرەكانی ئەو دیاردەیە و ئەمەش بووە هۆی تووڕەیی هەندێ لە ئەندامانی بناژۆخوازی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی ئێران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.