چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

چەكدارانی كۆماری ئیسلامی كاسبكارێكی دیكەیان لە شاری “سەردەشت” بریندار كرد

چەكدارانی كۆماری ئیسلامی ناوچەیەكی سەر بە شاری سەردەشت كاسبكارێك دەدەنە بەر دەستڕێژی گوللە و بریندار دەكەن.

بە پێی هەواڵەكان لەمبارەوە، شەوی سێشەممە ٢٠ی مانگی خەزەڵوەر كاسبكارێك بەناوی سەربەست عەلیپوور لە نزیك ئاوایی “رەزگە” سەربە ناوچەی “ئالان” شای سەردەشت دەكەوێتە بەر دەستڕێژی گوللەی چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی بریندار دەبێ.

دەوترێ خەڵكی ئاواییەكانی دەوروبەری ئەم ناوچەیە كە دەنگی تەقەكە دەبیسن، بەپەلە لە “ئاوایی بێژوێ”وە خۆیان دەگەیەننە شوێنەكە و ئەم كاسبكارە لە دەست ئەو چەكدارانە رزگار دەكەن و كەلوپەلەكانی كاسبكارەكەش دەگوازنەوە بۆ شوێنێكی ئەمن و بە خێرایی كاسبكارەكە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت دەكەن.

جێگای ئاماژەیە، هەفتەی رابردووش لە ئاوایی “نیسانە” سەر بە شاری پاوە كۆڵبەرێكی دیكە بە ناوی “ماكوان وەیسی” كوڕی ئەحمەد لە لایەن چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە پاسگای “شێخان” لە شوێنێك بە ناوی “قەڵاگە” تەقەی لێكراوە و وێڕای برینداربوونی خۆی، 2 سەر ئەسپ و باقی كەلوپەلەكەی لە لایەن ئەو چەكدارانەوە دەستی بەسەرداگیرابوو.
ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە كەمتر رۆژێك هەیە لە سەر سنوورەكان و لە سەر جادەكانی كوردستان كۆڵبەران و كاسبكارانی كورد كە لە بە هۆی بێكاری و هەژاری روودەكەنە كاری پڕ مەترسی قاچاخی كەلوپەل، نەكەونە بەر دەستڕێژی گوللەی چەكدارانی كۆماری  ئیسلامی و یان نەكوژرێن یان بریندار نەبن و كەلوپەلەكانیشیان لە لایەن ئەو چەكدارانەوە دەستی بەسەردا نەگیردرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.