یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

%90توندوتیژی دژی ژنان لە پارێزگای “سنە” بنەماڵەكان ئەنجامی دەدەن

لە سمینارێكی زانستی و توێژینەوەیی لەژێر ناوی “توندوتیژی دژی ژنانی كورد” لە شاری سنە، باس لەوە كرا كە زۆربەی توندوتیژیەكان دژی ژنان لە لایەن بنەماڵەكانەوە ئەنجام دەدرێ.

لێپرسراوی گشتیی دەفتەری كاروباری ژنان و بنەماڵەكان لە پارێزگای سنە بایگەیاند: ژنانی كورد لە 3 ‌ئاستی بنەماڵە، شوێنی كار و كۆمەڵگەدا بەرەوڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

لەیلا ئاژیر وتوویەتی: بەزۆر راگرتن لەناو ماڵ، فرەژنی، ناچار كردنی زۆرەملێی ژنان بە لەش فرۆشی، توندوتیژی جەستەیی، دەروونی، ئابووری، زارەكیی و كوشتن، بە توندوتیژییە بنەماڵەییەكان دێتە ئەژمار.

ناوبراو لە درێژەدا وتوویەتی، توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان جگە لە مێردەكانیان لە لایەن كوڕ، باوك و برا  ئەنجام دەدرێت  و ئەو توندوتیژیانەش بوونەتە هۆی خەمۆكی، خۆسووتاندن و خۆكوژی.

ئەو بەرپرسەی كاروباری ژنان باسی لە نەبوونی ئامارێكی ورد كردووە و وتوویەتی 90%ی قوربانییانی توندوتیژی بنەماڵەیی ژنان پێكی دێنن.

لەیلا ئاژی لە درێژەی وتارەكەیدا وتوویەتی: پێویستە لەرێگەی میدیا و بەرنامەی جۆراوجۆرەوە هەوڵ بدرێ‌ پێكهاتەی كۆمەڵگە بگۆڕدرێ‌و رێكاری گونجاو بۆ كەمكردنەوە ئەو دیاردەیە بدۆزرێتەوە و یەكێك لەو رێكارانە، پشتیوانییە یاساییەكانە.

هاوكات لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئەو راپۆرتە، سیمینارێك لە بنكەی فەرهەنگی- هونەریی سنە بەڕێوە چووە، كە تێیدا باس لە رەهەندەكانی توندوتیژی بەدژی ژنان دەكرێت.

لەو سیمینارە یەك رۆژەدا سێ‌پانێل لە بواری كۆمەڵناسیدا بە كۆڕگێڕی دكتور سەحابی، دكتور ئەمانی و هادی وەحید بەڕێوە دەچێت.

هەر لەو پێوەندیەیدا پێشكەش كردنی ٦ وتار و بڵاوكردنەوەی برووشوور/ خوێندنەوەی پەیام، پیشاندانی فیلم و ئاخاوتن لەسەر شیچوەی سیمینارەكە بەشێوەی زانستی لە بەشەكانی دیكەی سیمینارەكە دەبن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.