سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

ئازادكرانی یەكێكی دیكە لە دەستگیركراوانی شاری “سنە”

یەكێكی دیكە لە دەستگیركراوانی شاری سنە لە خۆپیشاندانی یەكی مانگی نوامبر “رۆژی جیهانی كۆبانێ” ئەمڕۆ لە زیندان ئازاد كرا.

بە پێی هەواڵەكان لەمبارەوە، 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ پاش 10 رۆژ تێپەڕ بوون لە دەستگیر كرانی “پشتیوان حسێنی” لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە و ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی لە شارەكە و بەدواداچوونی بەردەوامی كەس و كار و بنەماڵەی سەید خالید حسێنی باوكی نیشتمان كە هەتا ئێستاش هاوڕێ لەگەڵ یەدێ سەمەدی لە زینداندایە، بە دانانی بارمتەی 20 میلیۆن تمەنی و بە شێوەی كاتی، كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زیندان ئازاد كرا.

پشتیوان حسێنی لەگەڵ پێشوازیی كۆمەڵێ لە چالاكانی كرێكاری و بنەماڵە و هاوڕێیانی لە بەردەم زیندانی ناوەندیی شاری سنە بەرەوڕوو بوو. بەڵام دادستان و دەزگای ئەمنیەتی كۆماری ئیسلامی لە وەرگرتنی بارمتە بۆ ئازاد كردنی یەدێ و سەید خالید حسێنی هێشتاكە خۆیان دەبوێرین و لەگەڵ ئازادی ناوبراو دژایەتی دەكەن.

شایانی باسە، بە هۆی خۆپیشاندانی رۆژی 11ی مانگی خەزەڵوەر بەرانبەر بە 1ی مانگی نوامبر رۆژی جیهانی كۆبانێ، لانیكەم 17 كەس لە خۆپیشاندەرانی شاری سنە لەو خۆپیشاندانە دەستگیر كران، كە هەتا ئێستاش دوو كەسیان بە ناوەكانی خالید حسێنی و یەدێ

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.