پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

یاسای “كانتۆنی جەزیرە” تایبەت بە ژنان بڵاو كرایەوە

ئیدارەی‌ هاوبەشی‌ كانتۆنی‌ جەزیرە لە رۆژئاوای كوردستان یاسایەكی‌ تایبەت بە ژنانی دەركرد، لەو یاسایەدا ماف ‌و ئەركە بنەڕەتیەكانی‌ ژنان دیاریكراون.

ئیدارەی‌ هاوبەشی‌ كانتۆنی‌ جزیرە، یاسایەكی‌ بە ژمارە ٢٢ لە ساڵی‌ ٢٠١٤ دەكرد، كە ناوەرۆكەكەی‌  پرەنسیپە سەرەكیەكان و ماف و بڕیارە گشتیەكانی‌ تایبەت بە ژنانە‌و هەر یەكە لە “هدیە یوسف و حەمیدی‌ دەهام ئەلعاسی”‌ هاوسەرۆكانی‌ بەڕێوەبەری‌ خۆسەری‌ دیموكراتی‌ كانتۆنی‌ جەزیرە ئیمزایان كردووە.

دەقی‌ یاساكە بەم چەشنەیە:

كانتۆنی‌ جەزیرە

بەڕێوەبەرایەتی‌ هاوبەش

دەقی‌ ژمارە ٢٢ ی‌ سالی‌ ٢٠١٤

لەسەر بنەمای‌ بەندەكانی‌ هاوپەیمانی‌ كۆمەڵایەتی‌ و بە ئەرێ كردنی‌ ئەنجومەنی‌ یاسادانان لە دانیشتنی‌ ٢٧ مینی‌ ساڵی‌ ٢٠١٤، پرەنسیپە سەرەكیەكان و یاسا گشتیەكانی‌ تایبەت بە ژن دەكرد. بەڕێوەبەری‌ هاوبەشی‌ كانتۆنی‌ جزرە ئەم مەرسومەی‌ دەكرد:

ژنان لە كۆمەڵگەمان كە بە چەمكی‌ نێرسالاری‌ بەڕێوەدەبرێ ڕووبەرووی‌ زۆر كێشەی‌ سیاسی‌، كۆمەڵایەتی‌، كەلتوری‌ و دەروونی‌ بۆتەوە و ئەو دۆخەش زوڵم، پەراوێز خستن، دواكەوتوویی‌ و بێ مافی‌ بۆ ژنان لێكەوتۆتەوە، وێرای‌ پاشماوەی‌ نەریتی‌ باو كە بۆتە تەگەرە لە بەردەم پێكشەوتنی‌ ژنان و پەرۆشی‌ بۆ ئایندەیەكی‌ باش سنوردار دەكات و بونی‌ چەندین ڕیسا و یاسا و فاكتەری‌ چەوساندنەوە  بەقوڵی‌ شایەتی‌ دەدات كە خەباتی‌ ژنان لە پێناوی‌ بەدەستهێنانی‌ مافەكانی‌ دا، هێشتاش بەردەوامە و تا ئێستا ئەنجامگیر نەبووە و ئەوەش تەنیا كاریگەری‌ خراپی‌ بۆ سەر ژن نیە، بەڵكو لەسەر هەموو كۆمەڵَگە لەوانەش جیابونەوەی‌ بە ئیرادەیەك تاك، هاوسەرگیری‌ زۆرەملێی‌، فرە ژنی‌ و كێشەگەلێكی‌ كە لە ژمارە نایەن، تارۆژی‌ ئەمڕۆ زۆر بارگرانیە.  لە باوەڕمانەوە بە گرنگی‌ ڕۆڵی‌ ژن لە خێزان دا كە كرۆكی‌ بنەرەتی‌ كۆمەڵَگەیە، ئازادی‌ ژن گەرەنتی‌ سەرەكیە لە ئافراندنی‌ خێزانێكی‌ دیموكراتی‌ و كۆمەڵگەیەكی‌ دیموكراتی‌ ئازاد و ئاستی‌ گەشەسەندنی‌ ھەر كۆمەڵگەیەك بە چالاككردنی‌ رۆلی‌ ژن و بەشداری‌ لە بونیادنان و پێشخستنی‌ كۆمەڵگە. بۆ ئەوەش ژن تێكۆشان دەكات تا دەستەبەركردن و گەرەنتی‌ مسۆگەر بۆ پاراستنی‌ كەرامەت و بەدەستھێنانی‌ ئازادی‌ و مافی‌ خاوەنداری‌ كردنی‌ لە خۆی‌ و رۆلەكانی‌. لە ئێستا بە دواوە ڕازی‌ نابێ بە پەراوێز كردنی‌ . بزوتنەوەیەكی‌ كە ئازادی‌ بكات پێداویستیەكی‌ دەستلێبەرنەدراوە بۆ بەرەنگاربونەوەی‌ ھەموو جۆرە دواكەوتویی‌، توندوتیژی‌ و كوشتن.

لە كاتێكدا كە گەرەنتی‌ كردنی‌ ئازادی‌ ژن و مافەكانی‌ لە ئامانجی‌ سەرەكی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ خۆسەری‌ دیموكراتی‌ دا دەبێ، ھەموو پرسە ھەڵواسراوەكانی‌ ژن لە كۆمەڵگەدا چارەسەر بكرێن و ئاستی‌ لە ھەموو بوارەكان دا بەرز بكرێتەوە و ژیانێكی‌ ئارام بۆ مسۆگەر بكرێ و بپارێزرێ لە ئاست ھەموو چەوساندنەوە، توند و تیژیەك و مافە ڕەواكانی‌ گەرەتنی‌ بكرێ. لە پێناوی‌ ھەموو ئەوانەدا كۆمەڵێ پرەنسیپ و بنەمای‌ گشتی‌ تایبەت بە ژنمان بۆ یەكسانی‌ كردەیی‌ گەڵاڵە كرد، لە پێناوی‌ بونیادنانی‌ كۆمەڵگەیەكی‌ دیموكراتی‌ ژینگەیی‌ ( ئەكۆلۆژی) ئازاد.

پرەنسپە سەرەكیەكان:

1.  تێكۆشان لەبەرامبەر عەقلیەتی‌ دەستەلاتداری‌ كۆنەپەرست لە كۆمەلگەدا، ئەركی‌ ھەموو تاكێكی‌ ھەرێمەكانی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ خۆسەری‌ دیموكراتیە.

2.  یەكسانی‌ لە نیوان ژن و پیاو لە ھەموو بوارەكانی‌ ژیانی‌ گشتی‌ و تایبەتی.

3. ژن مافی‌ ھەڵبژاردن و خۆپاڵاوتن و وەرگرتنی‌ ھەموو پۆستەكانیان ھەیە.

4.  پابەندبوون بە پرەنسیپی‌ ھاوسەرۆكی‌ لە بەرێوەبردنی‌ ھەموو دەزگاكان دا.

5.  ژن مافی‌ دامەزراندنی‌ رێكخراوە سیاسی‌، كۆمەڵایەتی‌، ئابوری‌، كەلتوری‌، رێكخراوەی‌ پاراستنی‌ ڕەوا و رێكخراوەی‌ تری‌ تایبەت بە خۆیان ھەیە كە لەگەل ھاوپەیمانی‌ كۆمەڵایەتی‌ ناكۆك نەبێ.

6. ئامادەبونی‌ نوێنەری‌ ڕێكخراوەكانی‌ ژنان و رێكخراوەكانی‌ مافی‌ مرۆڤ وەك چاودێر لەكاتی‌ دارشتنی‌ ئەو یاسایانەی‌ كە لە كاتی‌ نائاسایی‌ دا لە ئەنجومەنی‌ یاسادانان دەردەكرێ بە بانگھێشتێكی‌ پێشوەخت لە ئەنجومەنەوە.

7.  كاتێ لە ئەنجومەنی‌ یاسادانان یاسایەكی‌ تایبەت بە ژن دەردەكرێ، دەبێ ئیرادەی‌ ژن ڕەچاو بكرێ.

8. یەكسانی‌ لەنێوان پیاو و ژن لە مافی‌ كار و كرێ.

9. یەكسانی‌ لە نێوان شایەتی‌ ژن و شایەتی‌ پیاو لە ڕووی‌ بەھای‌ یاساییەوە.

10. قەدەغەیە كچان بێ رەزامەندی‌ خۆیان ھاوسەگیریان پێ بكرێ

11. مارەیی‌ بەتاڵ دەكرێتەوە و لەبەرئەوەی‌ لە ڕووی‌ مادییەوە ئامانج بە موڵك كردنی‌ ژنە و لە جێی‌ ئەوە بەشداری‌ ھەردوو لایە لە دابین كردنی‌ ژیانێكی‌ ھاوبەش.

12. ڕێكخستنی‌ پێشینەی‌ ھاوسەرگیری‌ بە شێوەیەكی‌ شارستانیانە

13. قەدەغە كردنی‌ فرە ژنی.

14. ھەردوو لا مافیان ھەیە كە داوای‌ جیابونەوە بكەن و ناكرێ جیابونەوە بە ئیرادەی‌ تاك لایەنە بێ.

15. یەكسانی‌ لە نێوان ژن و پیاو لە ھەموو پرسەكانی‌ میراتی

16. قەدەغەكردنی‌ شیربایی‌ ، ژن بە ژن و ژن لە جیاتی‌ خوێن

17. كوشتن بە پاساوی‌ شەرەف تاوانە و لە ڕووی‌ مادی‌، مەعنەوی‌ و یاساییشەوە وەك تاوان دەبینرێ و ئەنجامدەری‌ سزا دەدرێ بەپێی‌ یەو دەقە یاسایانەی‌ كە لە یاسای‌ سزاكانی‌ تایبەت بە كوشتنی‌ بە ئەنقەست دا ھەیە.

18. سەپاندنی‌ سزای‌ توند لەسەر ئەنجامدەرانی‌ خیانەتی‌ ھاوسەری‌ بە یەكسانی‌ بۆ ھەردوولا.

19. بازرگانی‌ كردن بە منداڵ و ژنانەوە بە ھەموو جۆرەكانیانەوە تاوانە و ئەنجامدەرانی‌ سزای‌ توند دەدرێن ھەموو بوارەكانی‌ بازرگانی‌ (بەكارھێنانی‌ جنسی‌، كاركردن بە مندالان و بازرگانی‌ كردن بە ئۆرگانەكانی‌ جەستە).

20. توندوتیژی‌ جیاكاری‌ لە دژی‌ ژن قەدەغەیە و جیاكاری‌ وەك تاوان دەبینرێ و بەپێی‌ یاسا سزای‌ ھەیە و لەسەر بەرێوەبەری‌ خۆسەری‌ دیموكراتیە كە ھەموو جۆرەكانی‌ توندوتیژی‌ جیاكاری‌ قەلاچۆ بكات، لە رێی‌ میكانیزمای‌ یاسایی‌ و خزمەتگوزاری‌ و دابین كردنی‌ پاراستن و بەرگرتن و چارەسەری‌ قوربانیانی‌ توندوتیژی.

21. لەسەر بەرێوەبەرایەتی‌ خۆسەری‌ دیموكراتیە كە مافی‌ مندالان  گەرەتنی‌ بكات و لە ھەموو جۆرە توند و تیژی‌ و ئیستغلال كردنێك.

حوكمە گشتیەكان :

22.  دابین كردنی‌ مافی‌ یەكسانی‌ ژن و پیاو تایبەت بە یاسای‌ ڕەگەزێتی

23. بەرێوەبەرایەتی‌ خۆسەری‌ دیموكراتی‌ لە سەرێتی‌ بیمەی‌ تەندروستی‌ و كۆمەلایەتی‌ بۆ تاك و خێزان بە تایبەتی‌ مندالان و ژنان دابین بكات و بناغەی‌ سەرەكی‌ ژیانێكی‌ ئازاد و ئابرومەندانە و پاراستن بۆ ژنانی‌ بێوەژن و بەساڵاچوو دەستەبەر بكات

24. ھاوسەرگیركردن بە كچان قەدەغەیە لە ژیر هەژدە ساڵیەوە

25. ژن مافی‌ دایكایەتی‌ (لەخۆگرتنی) مندالی‌ ھەیە، تا منداڵ دەبێتە ١٥ ساڵ ئەگەر دایكە ھاوسەگیری‌ كردبێتەوە یان نەیكردبێتەوە .و دوای‌ ئەوەش مافی‌ بژار بۆ منداڵداكانە و لەسەر ھەردوولاشە كە جێی‌ نیشتەجێیبون و خەرجی‌ بۆ مندالەكە دابین بكەن بە درێژایی‌ كاتی‌ لە خۆگرتن.

26. لەكاتی‌ سەفەر كردنی‌ مندالان لە ژێر تەمەنی‌ ١٥ ساڵەوە دەبێ مۆلەت لە دایك و باوك وەرگرن.

27. لە كەیسەكانی‌ تایبەت بە ژن و خێزان لە دادگاكان دا دەبێ نوێنەرێك لە ناوەندی‌ ژنانەوە ئامادەبن و راكەیان راوێژكاریە و ناچاری‌ پابەندبوون نیە.

28. ژن مافی‌ مۆلەتی‌ دایكایەتی‌ موچەداری‌ ھەیە و تا سێ جار منداڵخستنەوە.

29. لە حالەتی‌ جیابونەوەدا، ژن مافی‌ ئەو شتانەی‌ ھەیە كە داویەتی‌ لە كاتی‌ ھاوسەگیریدا لە ئاڵتون بێ یان ھەر شتێكی‌ لە ھەمان بەھا بێ، ئەگەر لای‌ خۆی‌ بێ یان ھاوسەرەكەی‌ خەرجی‌ كردبێ.

30. لە سەر بەرێوەبەرایەتی‌ خۆسەری‌ دیموكراتیە ناوەندی‌ تایبەتی‌ بكاتەوە بۆ ئەو ژنانەی‌ لە سەروبەندی‌ سكپڕی‌ دا سزادراون، یان شیردەرن بۆ ئەوەی‌ جێگەكە بە پێی‌ دۆخی‌ دووگیانی‌ یان حالەتی‌ ساواكەیان بێ.

ئەم یاسایە لە دوای‌ بڵاو كردنەوەی‌ كاری‌ پێ دەكرێ

عامودێ ٠١/١١/٢٠١٤

ھاوسەرۆكانی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ كانتۆنی‌ جزیرە

ھدیە عەلی‌ یوسف – حمیدی‌ دھام العاسی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.