رێوڕەسمی یادی گیانبەختكردوو”ئێحسان فەتاحیان”لە كرماشان و سنه بەڕێوەچوو/بەوینه

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەس و كار و چەند كەس لە چالاكانی سیاسی و مەدەنی شارەكە، رێوڕەسمی پێنجەمین ساڵیادی ئێعدامی گیانبەختكردوو “ئێحسان فەتاحیان” لە شاری كرماشان بەڕێوە چوو.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە *زاگرۆس پۆست* گەیشتووە، ئەمڕۆ سێشەممە 20 مانگی خەزەڵوەر كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی وێڕای كەش و هەوای ئەمنیەتی بە هۆی ئامادەبوونی هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی، لە “باغ فێردۆس” لە شاری كرماشان، پێنجەمین ساڵوەگەری ئێعدام كردنی گیانبەختكردوو “ئێحسان فەتاحیان” بە ئامادەبوونی كەس و كار و چالاكانی سیاسی و مەدەنی رێزی لێگیرا.

شایانی باسە، ئیحسان فەتاحییان ساڵی 1362ی هەتاویی لە شاری كرماشان چاوی بە ژیان هەڵێنا و رێكەوتی 29ی پووشپەڕی ساڵی 1387ی هەتاویی لە شاری كامیاران سەر بە پارێزگای سنە دەستگیر و لە رێكەوتی 20ی خەزەڵوەری 1388ی هەتاویی لە شاری سنە و بە تاوانی ئەندانیەت لە حیزبی*كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان* لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لەسێدارە درا.

هەروەها هەواڵەكان باس لەوە دەكەن كە، هەر ئەمڕۆ لە شاری “سنە”ش ژمارەیەك لە داكیانی ئاشتی بە بۆنەی رێزگرتن لە گیانبەختكردوو ئێحسان فەتاحیان، لە دەوری یەك كۆبوونەوە و یادی ئەو تێكۆشەرە كوردەیان بەرز راگرت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.