دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

“سیامەند رەحمان و سارە جەوانمەردی”یەكەم و دووهەم وەرزشوانی جیهانن

سیامەند رەحمان وەرزشوانێكی ناوداری كوردی خەڵكی شاری شنۆ، وەكوو یەكەم وەرزشوانی جیهان دیاری كرا.

هەواڵنێرییە حكومەتیەكانی ئێران بڵاویان كردووەتەوە، كە ئەو نازناوە مانگی ئۆكتۆبری ئەمساڵ لەلایەن كۆمیەتی نێودەوڵەتیی پارائۆلەمپیكەوە بە سیامەند رەحمان وەرزشوانی كورد بەخشرا كە ماوەیەك پێش ئێستا میداڵێكی زێڕی جیهانیی بەدەستهێنا و پێشكەشی كرد بە خەڵكی خۆڕاگری “كۆبانێ” لە رۆژئاوای كوردستان.

سیامەند رەحمان تەمەن ٢٦ ساڵەیە لەنێوان شەش وەرزشوانی دیكەدا توانیویەتی ئەو سەركەوتنە بەدەست بهێنێت و لەو نێوەدا ٦٩.٩‌%ی دەنگەكانی بەدەست هێنابوو.

ناوبراو كە بە بەهێزترین بەهێزترین وەرزشوانی جیهان دەناسرێت لە وتووێژێكدا رایگەیاندووە كە، بە باوەڕی خۆم ئەو هەڵبژاردنەم دەگەڕێتەوە بۆ سەركەتنەكانم لە ركابەرییەكانی پارائاسیایی “ئینچۆن” كە توانیم سێ‌جار لە ئاستی ژمارەی پێوانەیی جیهاندا تۆمار بكەم.

ئەو وەرزشكارە شنۆییە، باسی لەوەش كردووە، راهێنەرەكانم ئیزنیان پێ‌نەداو وەزنەی ٣٠٠ كیلۆیی هەڵبگرم و هیوادارم لەداهاتوودا بتوان ئەو كارە بكەم.

“سارە جەوانمەردی” وەرزشكارێكی دیكەیە كە لە نوێنەرایەتی ئێرانەوە بۆ مسۆگەر كردنی ئەو نازناوە هەوڵیدابوو وتوانیویەتی پلەی دووەم بەدەست بێنێت.

سیامەند لە ركابەرییەكانی “ئینچۆن”‌لە كورەی باشوور توانیبووی وەزنەی ٢٨٧ و ٢٩٢ كیلۆیی هەڵبگرێ و میداڵی زێڕ مسۆگەر بكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.