زیندانیەكی سیاسی بە هۆی كەمتەرخەمی بەرپرسان تووشی نەخۆشی”شێرپەنجە”بووە

زیندانیەكی سیاسی كورد بە هۆی كەمتەرخەمی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی لە زیندانی شاری “میناب” تووشی نەخۆشی “شێرپەنجە” بووە.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، ئەفشین سوهراب‌زادە كە ماوەی پێنج ساڵە لەگرتووخانەكانی كۆماری ئیسلامیدایە، دوای كێشانی ئازارێكی زۆری جەستەیی و بێبەری بوونی لەچارەسەریی پزیشكی سەرەنجام دەركەوتووە كە تووشی شێرپەنجەی ریخۆڵە بووە.

رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٨‌ی خەزەڵوەڕ ئەفشین بە هۆی ئازاری جەستەی و خوێن ‌بەربوونەوە لەهۆش خۆی چووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی شاری میناب و پشكنینی پزیشكە دەركەوتووە كە شێرپەنجەی ریخۆڵەی هەیە.

ئەو زیندانییە سیاسیە كوردە ماوەی دوو ساڵ بوو كە بەدەست ئازاری گەدە، ریخۆڵە و ئازاری ناو زگییەوە دەیناڵاند، بەڵام بە بەردەوامی رێگری لەچارەسەركردنی پزیشكیی ئەو لاوە كوردە كراوە.

ئەفشین سوهراب زادە تەمەن ٢٤ ساڵ، سەرماوەزی ١٣٨٨ لەشاری كامیاران دەستبەسەر و بۆ ماوەیەكی زۆر لەئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەدا لەژێر ئەشكەنجەدا بوونە.

بەپێی دوایین زانیارییەكان ئەو زیندانییە سیاسییە بە هۆی لێدان و ئەشكەنجەی زۆرەوە لووت و چەند ددانی شكابوو، هەروەها تووشی “فیتق”‌یش ببوو، كە دواتر لە نەخۆشخانەی شاری سنە نەشتەرگەری بۆ كرابوو.

ئەفشین سوهراب‌زادە لە لقی ٢‌ی دادگای كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بە تاوانی پەیوەندیی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانیە نەیارەكانی كۆماری ئیسلامی ٢٥ ساڵ زیندان و دوور خستنەوە بۆ میناب حوكم دراوە.

ئەو هاووڵاتییە كرماشانییە پووشپەڕی ئەمساڵیش بە هۆی دۆخی زیندان و رێگری لەچارەسەریی پزیشكی دەستی دابوویە خۆكوژی و پێشتریش بۆ چەندین جار مانی لەخواردن گرتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.