هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

زیندانیانی‌ سیاسی‌ لە زیندانی‌ میناب گیانیان لە مەترسیدایە

گیانی‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌ كورد لە زیندانی‌ شاری میناب لە مەترسیدایە، ئەمەش دوای‌ ئەوە دیت كە”ئەفشین سوهرابزادە” گیراوی‌ سیاسی‌ كورد نەخۆش كەوتووە و رەوانە بێهداریی زیندانەكە كراوە، بەڵام بەهۆی پێ رانەگەیشتنی‌ بەرپرسانی‌ زیندانی‌ باری‌ تەندروستی‌ تێكچووە و ئەمەش كاردانەوەی‌ دیكەی‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌ كوردی‌ لەز زیندانە لێكەوتووەتەوە.

بە پێی هەواڵی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بە پی‌َ رانەگەیشتن بە باری‌ تەندروستی‌ ئەفشین سوهرابزادە زیندانی سیاسی، یەكیك لە زیندانیانی‌ دیكەی‌ كورد بە ناوی‌ “عەلی‌ مورادی‌” لەگەل بەرپرسانی‌ زیندان توشی‌ دەمەقاڵە بووە و لە سەر ئەوەی‌ بۆچی‌ ئەفشین سوهراب زادە رەوانەی‌ نەخۆشخانە نەكراوە رەخنەی لە بەرپرسان گرتووە، بەڵام زیندانبانەكان لە جێگای‌ وەڵامدانەوە هاوكات لەگەل (30) زیندانبانی‌ تر لە “عەلی‌ مورادی”‌ دەدەن ‌و وەدەنگهاتنی‌ “كەمال شەریفی”‌ زیندانیەكی‌ تری ئەو زیندانەش لە سەر دۆخی‌ ئەفشین سوهراب زادەش وا دەكات زیندانبانەكان لەویش بدەن‌و بە شیوەی‌ درندانە لە هەر دوو زیندانی‌ “عەلی‌ مورادی‌‌و كەمال شەریفی‌” دەدەن‌و بە لیدانی‌ زۆر هەر دوو زیندانیەكە رەوانەی‌ زیندانی‌ تاكەكە سی‌ دەكەن.

زانراوە كە هاوكات لەگەڵ تێكچونی‌ باری‌ تەندروستی‌ ئەفشین سوهرابزادە، دۆخی‌ تەندروستی‌ عەلی‌ مورادی‌ جیگیر نیە‌و بە هوی‌ نەخۆشی‌ دڵەوە بۆ ماوەیەك لەسەر خۆی چووە. عەلی‌ مورادی‌ چوار سال پیش ئیستا نەشتەرگەری‌ دڵی‌ بۆ كراوە بەڵام تا ئیستاش باری‌ تەندروستی‌ جێگر نیە و بەرپرسانی‌ زیندان پێی رانەگەیشتوون.
ئەفشین سوهرابزادە سالی‌ 1388ی‌ هەتاوی‌ لە شاری‌ كامیاران دەستگیر كراوەو بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ حیزبە كوردیەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی سزای‌ 25 سال زیندان‌و دورخستنەوەی‌ بۆ زیندانی‌ میناب بە سەردا سەپاوە.
عەلی‌ مورادی‌ سالی‌ 1388ی‌ هەتاوی‌ لە شاری‌ مەریوان دەستگیر كرا‌و بە هەمان تۆمەت، سزای‌ 30 سال زیندانی‌‌و دورخستنەوەی‌ بۆ زیندانی‌ میناب بە سەردا سەپاوە.
لە زیندانی‌ میناب(5) زیندانی‌ سیاسی‌ كورد بە ناوەكانی‌ كەمال شەریفی‌، ئەفشین سوهرابزادە، عەلی‌ مورادی‌، محەمەد حوسین رەزایی‌‌و عەبدوللا ئەمینی‌ راگیراون.
كەمال شەریفی‌ پیشتر لە لیدوانیكدا بۆ “رووداو” ئەوەشی‌ ئاشكرا كرد كە لە زیندانەكە جیاوازی‌ دەكریت لە نیوان زیندانیە كوردەكان‌و گیروانی‌ تر بە جۆرێك كە ئەگەر نەخۆش بكەون بەرپرسانی‌ زیندان باوەریان پی‌ ناكەن .

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.