چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

گواستنەوەی 3 كەس لە دەستگیركراوانی شاری سنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

3 كەس لە گیراوانی خۆپیشاندانەكەی شاری سنە بۆ پشتیوانی لە شاری كۆبانێ، لە زیندانی شاری سنەوە گواسترانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی لەو شارە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست*، 3 كەس لە گیراوانی شای سنە بە ناوەكانی “سەید حالید حسێنی، پشتیوانی حسێنی كوڕی ناوبراو و هەروەها یەدێ سەمەدی” لە ئەندامانی كومیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان بە مەبەستی پێكهێنانی رێكخراوە كرێكارییەكان، لە كاتژمێر 4ی ئێوارە لە زیندانی شاری سنەوە، گواسترانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە.

شایانی باسە، هەر ئەو كاتە كە ئەم سێ چالاكە مەدەنیە لە زیندانی شاری سنەوە گواسترانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، یەكێك لە چالاكانی مەدەنی ناسراوی شاری سنە بە ناوی “سوهراب جەلالی” لە زیندان ئازادكرا، ئەمەش لە كاتێكدایە كە لە ماوەی 8 رۆژی رابردوودا چارەنووسی ئەو 4 كەسە نادیار بوو و پاش بەدواداچوون و پێداگری بنەماڵەكانیان لەسەر چارەنووسی ئازیزانیان لە ئاكامدا ئەم هەواڵانەیان بەدەست گەیشتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.