پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

شارەوانیی شاری “سەقز” گیرۆدەبووان بە مادەهۆشبەرەكان تێر دەكات

شارەوانیی شاری “سەقز” لە ماوەی رابردوودا دەستی داوەتە خۆش خزمەتی بە گیرۆدەبووان بە مادەهۆشبەرەكان و نان و پێخۆری گەرمیان بۆ دابین دەكات.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە *زاگرۆس پۆست* گەیشتووە، لە ماوەی رابردوودا شارەوانیی شاری سەقز لە نوێترین كردەوەی خۆیدا شوێنێكی لە نزیك ئەو دامەزراوە حكومەتیە كە لە نزیك گەڕەكەكانی “پیری خەزایی و شارەوانی شاری سەقز” گواستووەتەوە بۆ شوێنی پاركینگی متۆری لە نزیك تەڕەباری ئەو شارە، شوێنێكی بۆ گیرۆدەبووان بە مادەهۆشبەركان تەرخان كردووە و وێڕای ئەوەیكە بەرەنگاریی و پێشگیریی لە پەرەسەندنی ئەو دیاردەیە ناكات، لە هەمان كاتدا نان و پێخۆری گەرمیان بۆ دابین دەكات.

هەروەها لە لایەكی دیكەوە هەواڵەكان باس لەوە دەكەن كە، بنەماڵەی گیرۆدەبووان بە مادەهۆشبەرەكان بەدەستی ئەو كەسانەوە وەزاڵە هاتوون، بەڵام لە دەوروبەری شارەكە شوێنێك لە ژێر پردی چەم بۆیان دابن كراوە و پۆلێن بەندیان كردوووە و ئەو كەسانە لەو شوێنە بە ئەمنیەت و ئاسایشی تەواو كە لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە پارێزراوە، سەرقاڵی بەركارهێنان و تەنانەت هەندێ جاریش فرۆشتنی ئەو جۆرە ماددانەدان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.