ئازاد كرانی یەكێك لە دەستگیركراوەكانی شاری “سنە” / بەوێنە

یەكێكی دیكە لە چالاكانی مەدەنی شاری سنە كە لە خۆپیشاندانی پشتیوانی دەربڕین لە مقاومەت و خۆڕاگری شاری كۆبانێ دەستگیر كرابوو، ئازادكرا.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتووە، “سوهراب جەلالی” چالاكی مەدەنی ناسراوی خەڵكی شاری سنە، كە لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر كردنی چالاكانی مەدەنی لە پەیوەند بە خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەربڕین بە هێرشەكانی داعش بۆ سەر كوردستان و بەتایبەت شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان دەستگیر كرابوو، پاش 8 رۆژ لە دەستگیركرانی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی مانگی خەزەڵوەر لە زیندان ئازاد كرا.

شایانی باسە، لە رەوتی خۆپیشاندانی خەڵكی شاری سنە بۆ پشتیوانی لە مقاومەت و خۆڕاگریی شاری كۆبانێ لانیكەم 17 كەس دەستگیر كران، كە هەتا ئێستاش چارەنووسی 3 كەسیان بە ناوەكانی ” خالید حسێنی، جەهانبەخش وەكێڵی و یەدێ سەمەدی” نادیارە و بنەماڵەكانیان سەبارەت بە چارەنووسی ئازیزانیان تا ئێستا چەندین كۆبوونەوەیان لە بەردەم دادگوستەریی كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بەڕێوە بردووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.