زەختی حكومەتی عێراق بۆ سەر”موجاهدینی خەلق” بەردەوامە

گوشار و زەختی حكومەتی عێراق بۆ سەر كەمپی نیشتەجێ بوونی ئەندامی “رێكخراوی مجاهدینی خەلق” بەردەوامە و بەم هۆیەوە ئەندامێكی ئەو رێكخراوەیە گیانی لەدەستدا.

بە پێی هەواڵێ كە بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتووە، گەمارۆ و ئازاری سەر ئەندامانی “رێكخراوی موجاهدینی خەلق” لە كەمپی “لیبرتی” بەردەوامە و وێڕای هاتنی وەرزی سەرما، هێزەكانی ئەرتشی عێراق پێش بە گەیشتنی سووتەمەنی بۆ ئەو كەمپە دەگرن و لە بواری خۆراكیشدا گەمارۆیان داون.

لە درێژەی هەواڵەكەدا هاتووە، كە منداڵی بنەماڵەكانی نیشتەجێی لیبرتی تووشی نەخۆشی سەخت هاتوون، بەڵام هێزەكانی ئەرتشی عێراق پێش بە گەیاندنی دەواو دەرمان و گواستنەوەی ئەو منداڵانە بۆ نەخۆشخانە دەگرن و لە ئاكامیشدا ژنێك بە ناوی “فەریدە وەنایی” گیانی لەدەستداوە.

شایانی باسە، پاش هێرشی ئەمریكا بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003ی زایینی و رووخانی دەسەڵاتی بەعسی عێراق بە سەرۆكایەتی “سەدام حسێن” رێكخراوی موجاهێدینی خەلقی ئێران كە لە بەعسیەكان نزیك بوو، كەوتە بەر زەخت و گوشاری دەسەڵاتی نوێی عێراق و لەو كاتەوە تا ئێستا چەندین كەس لە ئەندامانی گرووپی موجاهدین كوژراون و بە سەدان كەسیشیان بۆ وڵاتانی ئوروپایی گواسترانەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.