پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

“ئازادی تاك و خۆش بژێوی” لە ئێران “بەرتەست و تاڵ”تر بۆتەوە

ئێران لە باری پێوەری خۆش بژێوی لە نێو ١٤٢ وڵاتی جیهاندا لە پلەی ١٠٧ دایە.

دامەزراوەی توێژینەوەی “لگاتۆم” لە لەندەن، لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا كە وڵاتانی جیهان لە باری پێوەری خۆش بژێوی پۆلێنبەندی دەكات، هەواڵی دابەیزنی ئێرانی لەو پۆلێنبەندییە جیهانییەدا كردوەتەوە.

بەپێی ئەو پۆلێنبەندییە ئێران لە نێو ١٤٢ وڵاتی جیهاندا بە ٧ پلە دابەزین بە بەراورد لەگەل ساڵی پێشوو، لە پلەی ١٠٧دا هەڵكەوتوە.

نوێترین راپۆرتی دامەزراوەی توێژینەوەی لگاتۆم دەرخەری ئەوەیە كە رێژیمی ئێران لە نێو ١٤٢ وڵاتی جیهاندا لە باری ئازادیی تاكەوە لە پلەی ١٢٨دا جێی گرتووە.

هەروەها وڵاتی ئێران كە باری تەندروستی پلەی ١٢٦ و لە باری دەسەڵاتداری پلەی ١٢٠ی هەیە.

یەكێك لە خاڵە سەرنج راكێشەكانی نێو ئەو راپۆرتە، درێژەی رەوتی داكشانی ئابووری لە وڵاتی ئێران دایە و لە نوێترین راپۆرتی لگاتۆم ئێران لە پلەی ١١٤دا هەڵكەوتوە.

دامەزراوەی توێژینەوەی لگاتۆم ئاستی خۆش بژێوی لە وڵاتانی جیهاندا بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەو وڵاتانە لە هەشت بواری ئابووری، دەرفەتی و هەلی كار، دەسەڵاتداری، فێركاری، لەشساغی، تەناهی و ئەیمەنی، ئازادیی تاك و سەرمایەی كۆمەڵایەتی تاوتوێ دەكات.

نۆروێژ، سویس، دانمارك و كانادا لە ریزی یەكەمی ریزبەندی ئەو تۆێژینەیە دان و هەروەها وڵاتانی ئافریقای ناوندی، چاد، كۆماری دێموكراتیكی كۆنگۆ، برۆندی و یەمەن لە وڵاتانەن كە لە باری پێوەری خۆش بژیوی دوایین وڵاتانی جیهان ئەژمار كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.