سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

گیانلەدەستدانی 2 كرێكار بە دوو هۆكاری جیاواز

كرێكارێكی كورد لە بازاڕچەی سنووریی پەرویزخان لە كاتی كاركردندا لەو بازاڕچەیە، بەهۆی راوەستانی دڵەوە گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێریی كوردپا بڵاوی كردووەتەوە كە، ئێوارەی رۆژی شەممە 17ی مانگی رەزبەر كرێكارێك بەناوی (فەرامەرز سلێمانی) لە كاتی داگرتنی بار لە كامیۆن، دڵی لە لێدان كەوتووە.

دەوترێ ئەو كرێكارە بەهۆی درەنگ گەیشتنی ئورژانس بۆ ئەو بزاڕچەیە و نەبوونی ئیمكاناتی سەرەتایی پزیشكی و كەمتەرخەمیی بەڕێوەبەرایەتیی ئەو بازاڕچەیە سەبارەت بە دابین نەكردنی ئەمنیەتی گیانی بۆ كرێكاران، گیانی لەدەست داوە.

لە بازارچەی سنووریی پەرویزخان زیاتر لە دوو هەزار كرێكار هەیە، كە بە وتەی كرێكاران، بازاڕچەكە وڵامدەری ئەو ژمارە زۆرەی كرێكاران بۆ كار كردن نییە، كە بەهۆی بێكاریی لە رادەبەدەرەوە روویان لەو بازاڕچەیە كردووە.

لەلایەكی دیكەوە لەم دواییانەدا، كرێكارێكی دیكە بەناوی رەمەزان قادری، كوڕی مەجید و خەڵكی گوندی (كانی حوسین بەگ) سەربە شاری سەوڵاوا، لە رووداوێكی هاتووچۆدا گیانی لەدەستداو ژن و منداڵەكەشی لەو رووداوەدا بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.