پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

پەرەسەندنی دزینی مەڕ و ماڵاتی خەڵك لە شاری “دیواندەرە”

لە ماوەی یەك ساڵی رابردوو زیاتر لە 70 سەر ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتی خەڵكی گوندەكانی شاری “دیواندەرە” لە لایەن كەسانی نەناسراو دزراوە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە *زاگرۆس پۆست* گەیشتووە، ئەمڕۆ لە گوندی “مەحمودیە” سەر بە شاری دیواندەرە، 40 سەر مەڕ و ماڵاتی دوو بنەماڵە بە ناوەكانی “سەعید مورادی و كەماڵی قەیسەری” لە لایەن كەسانی نەناسراو دزراوە.

ئەمەش لە حاڵێكدایە كە لە ساڵی رابردوو تا ئێستا 50 سەر مەڕ و ماڵاتی هاوڵاتانی دانیشتووی گوندی “كەڵەكان” سەر بە شاری دیواندەرە لە لایەن كەسانی نەناسراو دزراون، كە لەو رێژە لە مەڕ و ماڵاتەكە 10 سەریان هی كەسێك بە ناوی “جەلیل عبادی” بووە.

شایانی باسە، دیاردەی دزی كردن لە ماڵان و بەتایبەت دزینی مەڕ و ماڵاتی كۆمەڵانی خەڵك و بەتایبەت خەڵكی زەحمەتكێشی گوندی سەر بە شارە جیاجیاكانی كوردستان لە ماوەی ساڵانی رابردوو بە ئاستێكی بەرچاو زیادی كردووە و تا ئێستا بە سەدان سەر لە ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتی خەڵك لە لایەن كەسانی نەناسراو دزراوە. هۆكاری زۆر بوونی ئەم دیاردەیە نەشیاوە لە لایەن هاوڵاتیانەوە، “هەژاری، دەسكورتی و بێ داهاتی و دابین نەبوونی ژیانێكی لەبار و مرۆیی و دەست و پەیوەندەكانی كۆماری ئیسلامی ” باس دەكرێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.