هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

تا ئێستا پتر لە 150 ژن و كچی ئێزیدی لە دەستی داعش رزگار كراون

ژمارەیەك ژن و منداڵی ئێزیدی لەلایەن هیزەكانی پاراستنی چیای شەنگال لە دەست چەكدارانی داعش رزگار كران.

عەمید ئاشتی كۆچەر، فەرماندەی ھێزەكانی چیای شەنگال ئەمڕۆ هەینی 16ی مانگی رەزبەر بە سۆمەریەنیوزی راگەیاند، (51) ژن و منداڵی ئێزیدی لەگوندی زلوقیەی باشوری تەلەعفەرەوە بە سەلامەتی گەیشتونەتە چیای شەنگال و لەدەست چەكدارانی داعش رزگار كراون و بۆ پارێزگای دهۆك دەگوازرێنەوە.

بە پێی‌ دوایین ئامارەكانیش تا ئێستا 154 ژن و كچی‌ شەنگالی‌ لە ژێر دەستی‌ داعش رزگاركراون و بۆ جاری سێهەمیش گروپی ژیان كە تایبەتە بە كەیسی ژنان.

پێشتریش چەند بەرپرسێكی عێراقی ئاماژەیان بەوە كردبوو، كە داعش لە بینای‌ خوێندنگەی‌ ئاسار لە قەزای‌ تەلەعفەر 600 كچی دەستبەسەركردوەو بەشێوەیەكی بەردەوام روبەڕوی‌ ئەشكەنجەی‌ دەرونی و جەستەیی دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.