ئه‌مڕۆ ٢ دێسامبر ڕۆژی جیهانیی بنبڕکردنی کۆیلایه‌تییه. 151 ساڵ پێش ئێسته‌و له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ له ساڵی 1865 کۆنگره‌ی ئامریکا به په‌سه‌ندکردنی یاسایه‌ک، سه‌رجه‌م کۆیله‌کانی له‌و وڵاته ئازاد کرد‌و مافی هاوڵاتیی ئازادی پێ به‌خشین، ئه‌و کۆیلانه‌ی که بۆ ساڵانێکی دوورودرێژ به هۆی جیاوازیی ڕهگهزیو چینایهتیو زمانه‌وانی به مرۆڤ دانهدهنرانو وه‌ک ئامێرێک، به سووکایه‌تییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌کرا. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه که له جۆری خۆیدا شتێک له شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌رانسه‌و داهێنانی چاپ‌و تۆمارکردنی ده‌نگ که‌م نییه، له سه‌رده‌می ئابراهام لینکۆڵن شانزه‌یه‌مین سه‌رکۆماری ئامریکادا تۆمار کرا. له ئاکامی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساکانی کۆیله‌داریدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هێزی کار ڕوویان کرده بازاڕه‌کانی کار‌و په‌روه‌رده‌و داهێنان به گشتی جه‌ماوه‌ری بوونه‌وه‌و گۆڕه‌پان بۆ یارییه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان گهرمو خۆش بوو.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ به پێی یاسا له زۆربه‌ی وڵاتاندا کۆیله‌داری ڕاگیراوه‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌وه ڕواڵه‌تی بابه‌ته‌که بێت‌و له ڕاستیدا مافیای قاچاخی مرۆڤ، فشاری کاریی بۆ سه‌ر کرێکاران، چه‌وساندنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی نایاسایی‌و کارلێکێشانهوهیان رۆژانه بۆ 12 کاتژمێر له چاو سه‌ده‌و نیوی پێش ئێسته به‌دڵنیاییه‌وه هه‌م له چه‌ندێتی‌و هه‌م له چۆنیه‌تیی کۆیلایه‌تیدا زیاتر بووه، نه‌ک که‌متر.
له ئێران له ساڵی 1928 یاسای کڕین‌و فرۆشتنی کۆیله له هه‌موو شوێنێک‌و هێنانو بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی له وڵات قه‌ده‌غه کراوه. ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی ڕه‌وتی کۆیله‌داریی مۆدێرن‌و سیستماتیک له وڵاتانی دواکه‌وتوو به تایبه‌ت ئێران بکه‌ین ئه‌و ڕاستییه‌مان لێوه ڕوون ده‌بێت که ئێسته‌ش به شێوه‌ی خێزانی، کۆیله‌داری له شه‌پۆلێکی به‌ربڵاودا به تایبه‌ت له گه‌وره‌شاره‌کان له ئارادایه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار بوونی کۆیله‌و کرێکاری تایبه‌تی خێزانی هێمای پرێستیژی ئه‌و بنه‌ماڵه‌و نیشانه‌ی پێڕانهگهیشتنیانه به کاروباری ڕۆژانهیانو جۆرێک له کلاسی تایبه‌تی ده‌ژمێردرێت.
بێگومان کۆیله‌و کۆیلهداریو کۆیلایه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا وه‌ک زۆربه‌ی چهمکو ڕه‌هه‌نده گشتی‌و تایبه‌ته‌کان تووشی گۆڕانکاریی هاووه. ئه‌گه‌ر هێمای کۆیله، له پێش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمیی یاساکه‌ی له لایه‌ن ئابراهام لینکۆڵنه‌وه زنجیر بووه، ئێسته ده‌یان هێماو داهێنانی ده‌ستی مرۆڤ، جیاوازیی‌و نێوانه کۆمهڵایهتیو چینایه‌تییه‌کانی زیاتر کردووه‌ته‌وه‌و نایه‌کسان بوونی گهلانو ناوچه جۆراوجۆره‌کانی جیهان له ڕووی داهێنانی تێکنۆلۆژی، سوودمه‌ندبوون له هه‌له بازرگانی‌و کولتووری‌و … هتد، وایکردووه مرۆڤ بێ ئه‌وه‌ی خۆی بزانێت ببێته کۆیله‌ی کات‌و بێئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بێت کۆیلایه‌تیی زلهێزهکانو به‌رژه‌وه‌ندییه بێسنووره‌کانیان هه‌لبژێرێت. ئه‌م کۆیلایه‌تییه به تایبه‌ت چینێک له کۆیله زۆر قورس‌و تاقه‌تپڕووکێنی به‌رهه‌م هێناوه که نه‌ته‌نیا ناتوانێت گه‌شه بکات، به‌ڵکه ناتوانێت ده‌رک به ئازاریو ڕاستیی خۆی بکات‌و هه‌موو ههوڵو خه‌می ده‌سته‌به‌رکردنی کار‌و دابینکردنی پێداویستییه‌کانی ژیای بێت، ته‌نیا به‌و جیاوازییه‌ی که کۆیله‌ی ئێسته له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا تووشی لێدان نابێت‌و به زنجیر نابه‌سرێته‌وه.
له ئێسته‌دا به گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌کان له کۆمیسیۆنی تایبه‌تی پارلمای ئوروپا (CRIM)، لانیکه‌م 880 هه‌زار کۆیله له ئوروپا ده‌ژی که له‌و ژماره‌یه 270 هه‌زار کۆیله به مه‌به‌ستی سێکس ده‌هێڵرێنه‌وه. ئه‌و کۆمیسیۆنه له ڕاپۆرتی ساڵی پاریدا ڕایگه‌یاندووه وێڕای هه‌موو هه‌وڵه‌کانی یه‌کێتیی ئوروپا بۆ بنبڕکردنی دیارده‌ی کۆیله‌داری، به‌ڵام شه‌پۆلی به‌لێشاوی په‌ناخوازه ئاسیاییهکانو هه‌ڵاوسانی ئابووری وشکایی ئوروپا هۆکاری سه‌ره‌کیی بوون بۆ ئه‌وه‌ی گروپه‌کانی قاچاخی مرۆڤ بتوانن به هێنانی هێزی کاری هه‌رزان له ناو په‌ناخوازانه‌وه بیانچه‌وسێننه‌وه.
وه‌ک پێشتر باسکرا له ئوروپا‌و وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان ئامارێکی ڕێژه‌ییان له کۆیله‌کان هه‌یه، به‌ڵام له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی‌و به تایبه‌ت له کوردستان کۆیله‌داری دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌و مرۆڤی کورد زیاتر له هه‌ر تاکێکی تر له‌م ناوچه‌یه تووشی بووه. پێشینه‌ی کۆیله‌داری له هه‌موو به‌شه‌کاندا هه‌م هۆکاری نه‌ریتی_ ئایینی‌و هه‌م هۆکاری سیاسی له پشته. کۆیله‌داری له کوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ شێوازێک له یاخیگه‌ریی بنهماڵهییو شۆڕشگێڕیی سیاسی‌و ههژمونخوازانه ڕوبه‌ڕو بووه. بۆ هه‌موو کوردێک به تایبه‌ت له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ‘ده‌ره‌به‌گ’ چه‌مکێکی ناسراوه، ده‌ره‌به‌گ به‌و سیستێمه دیوانسالارییه ده‌وترێت که تا ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له 1979، ڕاپه‌ڕینی به‌هار 1991 له باشووری کوردستان‌و تا ئێسته‌ش له باکوور‌و ڕۆژاوا به شێوه‌ی سیستماتیک ده‌سه‌ڵاتی دادگا‌و شارهوانیو پۆلیسی به ده‌سته‌و به‌شێک له نێوانه کۆمهڵایهتیو چاره‌نووسه سیاسییه‌کانیش دیاریده‌کات. له ئێران دوای شۆڕشی مه‌شرووته (1906) ئێران توانی پردێکی ئه‌وتۆ بۆ مدێرن کردنی نێوانه کۆمهڵایهتیهكانیو به تایبه‌ت بۆ تێپه‌ڕ له ده‌ره‌به‌گایه‌تی دروست بکات، به‌ڵام به هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕش له زستانی 1979، به‌شێکی زۆر له ده‌ستکه‌وته‌کانی مه‌شرووته‌ی پێشێل کرد‌و به تایبه‌ت له کوردستان هه‌وڵیدا به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیستێمی کۆیله‌داری که خۆی له جاشپهروهریو به‌هێزکردنی عه‌شایرو بنه‌ماڵه‌کانی نزیک له خۆی ده‌بینییه‌وه به‌ر به مۆدێرن بوونی کوردستان بگرێت.
ئێسته‌ش له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ده‌یان خێڵ‌و عه‌شیره‌ی نزیک له کۆماری ئیسلامی هه‌ن که به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت کردن به مانه‌وه‌ی له سه‌ر بنه‌مای کۆیلایه‌تی چه‌کیان هه‌ڵگرتووه‌و خاوه‌ن قورسایی‌و نفووزی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تین، که ئه‌وه ته‌ریبه له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی نایاسایی کۆیله‌داریی جیهانیو زاڵبوونی سه‌رلێشێواویی ناسه‌قامگیریی نه‌ته‌وه‌یی کورددا.
*سوود له ویکیپێدیا وه‌رگیراوه.