هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

بەرزبوونەوەی لەرادەبەدەری رێژەی بنەماڵە بێ سەرپەرەستەكان لە ئێران

ئامارەكان دەریدەخات لە ساڵی 1392ی هەتاوی لە درێژەی رەوتی ساڵانی پێشوو، بنەماڵە شارنشینەكانی ئێران لەگەڵ دوو دیاردەی”كەمی رێژەی كەسانی خاوەن پیشە” و “بەرزبوونەوەی ئاستی نێوەنجیی تەمەنی بنەماڵە” بەرەوڕوون.

رۆژنامەی دونیای ئابووری لە ئێران رایگەیاندووە كە، راپۆرتی بانكی ناوەندیی كۆماری ئیسلامی ئاماژەی داوەتە هەندێ پێوەری ئابووری و كۆمەڵایەتی بنەماڵە ئێرانیەكان لە ساڵی 92 و ئەو پێوەرانە دەریدەخەن كە، 24% بنەماڵە شارنشینەكانی ئەو وڵاتە، بە بێ ئەوەیكە یەك كەسیشیان كار و پیشە و كاسبكارییەكی هەبێ ژیاون، یان بە واتایەكی دیكە لە هەر 4 بنەماڵەی ئێرانی یەكێكیان “نانهێنەر و خاوەن پیشە”یان نەبووە.

ئەم ئامارە بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی 1376ی هەتاویی، 12% و لە ساڵی 84 نزیكەی 15% بووە. هەروەها ئەم پێوەرانە باس لە تەمەنی كۆمەڵگای ئێران دەكات و دەڵێ: تەمەنی ئەو كەسانەی كە لە نێو بنەماڵە شارنشینەكان تەمەنیان كەمتر لە 40 ساڵ بووە لەسەدا 91 56% بووە و لە ساڵی 92 گەیشتووەتە 55% و ئەمەش بەو واتایە كە كۆمەڵگای ئێران بەرەو پیر بوون رۆیشتووە و ئەمەش لە حاڵێكدایە كە لە ساڵی 1371 هەتاوی 80% كۆمەڵگای شارنشینی ئێران تمەنیان كەمتر لە 40 ساڵ بووە.

ئەمە بۆ یەكم جارە لە ئێران كە نێوەنجی تەمەنی زۆرینەی بنەماڵە ئێرانیەكان 40 تا 50 ساڵە.

شایانی باسە، ئەو راپۆرتەی بانكی ناوەندیی كۆماری ئیسلامی باسی لە بۆشایی چینایەتی لە نێوان بنەماڵە ئێرانیەكانیش كردووە و ئەو بنەماڵانەی بە 10 گرووپ دابەش كردووە و خەرجی یەك ساڵی ئەوانی بەم چەشنە بەراوەرد كردووە: هەر بنەماڵەیەكی هەژار كە گرووپی یەكەم پێكدەهێنن شەش ملیۆن و 442 هەزار تمەنیان خەرج كردووە، كە دەكاتە نزیكەی دوو هەزار دۆلاری ئەمریكی و لە هەمانكاتدا سەرمایەدارانی ئێرانی بۆ ساڵێكیان 87 ملیۆن و 711 هەزار تمەن واتە نزیكەی 27 هەزار دۆلاریان خەرجكردووە. گرووپەكانی دووەم تا پێنجەم، كە بە ریزبەندی داهاتیان دانراون، كەمتر لە 20 ملیۆن تمەن واتە نزیكەی شەش هەزار و 200 دۆلاریان خەرجكردووە و گرووپی شەشەم و حەوتەمیش كەمتر لە 30 ملیۆن تمەن واتە نزیكەی 9 هەزار و 300 دۆلاریان خەرجكردووە.
گرووپی نۆیەم زیاتر لە 45 ملیۆن تومەن واتە نزیكەی 14 هەزار دۆلاریان خەرجكردووە و دوایین گرووپیش، كە سەرمایەدارانی ئەو وڵاتەن، نزیكەی 88 ملیۆن تومەن واتە نزیكەی 27 هەزار دۆلاریان خەرجكردووە، كە بە مانای ئەوەیە دوو بەرامبەری گرووپی نۆیەم خەرجكردووە كە ئەوانیش وەكوو بەشێك لە چینی دەوڵەمەند دێنە ئەژمار.
ئەم ئامارانە بانكی ناوەندیی كۆماری ئیسلامی بڵاوی كردووەتەوە و پێدەچێ ئاستی پۆشایی چینایەتی و رێژەی هەژاریی لە ئێران زۆر لەم ئامارانە زیاتر بێت، بەڵام بە هۆی ئەوەیكە كۆماری ئیسلامی ئیزن بە ئامارگیری رێكخراوە سەربەخۆ و نێودەوڵەتیەكان نادات لەمبارەوە توێژینەوە ئەنجام بدەن، زۆرێك لە لایەنەكانی نەهامەتی ژیانی شارۆمەندانی ئێرانی، بە شاراوەیی دەمێنێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.