بە داتا بۆشایی چینایەتی لە ئێران ببینە

بانكی ناوەندی كۆماری ئیسلامی سەبارەت بە بودجەی هەر خانەوادەیەكی ئێرانی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، كە لە یەك ساڵدا چەند خەرجدەكەن.

بە پێی ئەو راپۆرتە، لەساڵی رابردوو هەر خانەوادەیەكی هەژاری ئێرانی شەش ملیۆن و 442 هەزار تمەنیان خەرج كردووە، كە دەكاتە نزیكەی دوو هەزار دۆلاری ئەمریكی و لە هەمانكاتدا سەرمایەدارانی ئێرانی بۆ ساڵێكیان 87 ملیۆن و 711 هەزار تمەن واتە نزیكەی 27 هەزار دۆلاریان خەرجكردووە.

ئەو راپۆرتە بەو مانایە دێت، كە سەرمایەدارانی ئێرانی 14 بەرامبەری هەژارەكان لە ساڵێكدا، پارەیان خەرجكردووە و ئەمەش باس لە بەرینتر بوونەوەی بۆشایی نێوان هەژاران و دەوڵەمەندانی ئەو وڵاتە دەكات.

بانكی ناوەندی ئێران كۆمەڵانی خەڵكی ئێرانی دابەشكردووە لە نێوان 10 گرووپدا و بە پێی ئەو پیشەیەی هەژارەكان هەیانە، دەكەونە گرووپی یەكەم و سەرمایەدارانیش دەكەونە گرووپی دەیەم.

لەو نێوانەیشدا گرووپەكانی دووەم تا پێنجەم، كە بە ریزبەندی داهاتیان دانراون، كەمتر لە 20 ملیۆن تمەن واتە نزیكەی شەش هەزار و 200 دۆلاریان خەرجكردووە و گرووپی شەشەم و حەوتەمیش كەمتر لە 30 ملیۆن تمەن واتە نزیكەی 9 هەزار و 300 دۆلاریان خەرجكردووە.

گرووپی نۆیەم زیاتر لە 45 ملیۆن تومەن واتە نزیكەی 14 هەزار دۆلاریان خەرجكردووە و دوایین گرووپیش، كە سەرمایەدارانی ئەو وڵاتەن، نزیكەی 88 ملیۆن تومەن واتە نزیكەی 27 هەزار دۆلاریان خەرجكردووە، كە بە مانای ئەوەیە دوو بەرامبەری گرووپی نۆیەم خەرجكردووە كە ئەوانیش وەكوو بەشێك لە چینی دەوڵەمەند دێنە ئەژمار.

زۆرترین تێچووی هەر خانەوادەیەكی ئێرانی دەگەڕێتەوە بۆ خۆراك، شوێنی نیشتەجێبوون، ئاو، كارەبا و گازی ماڵان.

تێچووی خۆراكی هەژارەكانی ئێران لە ساڵێكدا یەك ملیۆن و 951 هەزار تمەن واتا 600 دۆلارە، كە ژمارەیەكی سەرسووڕهێنەرە، لە كاتێكدا سەرمایەدارانی ئێرانی لە ساڵێكدا 16 ملیۆن و 515 هەزار تمەن واتە پێنج هەزار دۆلاریان بۆ خۆراك خەرجكردووە.

تێچووی شوێنی نیشتەجێبوون، ئاو و كارەبا و گاز بۆ خانەوادەیەكی هەژاری ئێرانی كەمتر لە سێ ملیۆن تمەن واتە نزیكەی هەزار دۆلارە، بەڵام هەمان شت بۆ خانەوادەیەكی سەرمایەداری ئێرانی 33 ملیۆن تمەن واتە 10 هەزار و 200 دۆلارە بۆ ساڵێك.

تێچووی پۆشاك هەر خانەوادەیەكی سەرمایەداری ئێرانی تەنها 4 ملیۆن و 248 هەزار تمەنی داناوە، كە دەكاتە هەزار و سێسەد دۆلار راگەیەندراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.