پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

بۆ هاوڕێ گیانبەختكردوو *شێركۆ مەعارفی* / فیروز مامۆیی

هاوڕێم، شێركۆ، راحەت بنوو
ئەم هەرێمە دەمێ ساڵە
شێر و هەڵۆ لە ئامێزی ئوقرە دەگرن!
هاوڕێم، شێركۆ, دڵت قورس و قامەتگرتوو
كۆنە هەوارەكەی پێشوو
وا لە نێو دڵی زنجیرە چیاكانی  گوڵەزەرد
بەرەو لووتكەی ئازادی
مۆڵگەی شۆڕش لە رێ گرتوو
وێڕای هەڵوەدای مەرگ بۆ نەیارانت
سەڵای بەرزی خۆڕاگریت
باڵا بە باڵای ژیانی پڕ سەخڵەتت  دەچرپێنن!
هاوڕێم، شێركۆ
شۆڕسوارەكەی رێگای پڕ ئەوین و پڕ ئەستێرە
تۆ كە لە داوێنی ئارباباوە هەستایت و
لە نێو دڵی زنجیرە چیاكانی قەرەداغ چرۆت كرد و
لە باوەشی وەنەوەشەكەم
دوا ماڵاوایی ژیانی پڕ مەینەتت پێشكەش كردین
رێگایەكی زۆر پیرۆزت بەرپێ خستین!
ئیتر بنوو هاوڕێم
ئێستا ئاربابا، گوڵە زەرد و وەنەوشە
هەر سێ چیای سەركەش و نەسرەوتووەكەی نیشتمان
تەنووری گەرمی شۆڕشیان داگیرساوە!
هەموو ژینیان لە بەر پێی پەتی سێدارە دانراوە
لە سەر پەلەپیتكەی چەكی چرۆی ژیانت داگیرساوە
لە بەرامبەر كێلی گڵكۆی بە ئەستێرەی سوور نەخشراوی بیرت، هەڵكراوە…

بابەتی هاوپۆل

امید و مقاومت همگانی با ضرورت تداوم انقلاب زن، زندگی، آزادی

بازداشت و سرکوب و اعدام های گسترده در طول یک سال گذشته تا کنون، همگی …

یەک بۆچوون

  1. دەستت خۆس بێت کاک فیروز، زۆر جوانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.