هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

هاوپەیمانی وڵاتانی عەرەبی بۆ بەرەنگاریی لەگەڵ ئێران و داعش

4 وڵاتی عەرەبی و هاوپەیمانیەتیەكی نیزامی بۆ بەرەنگاریی لەگەڵ داعش و كۆماری ئیسلامی ئێران، واژۆ كردووە.

بە پێی راپۆرتی هەواَنێریی ئاسۆشتێدپرێس، رۆژی دووشەممە 12ی مانگی رەزبەر رایگەیاند، 4 وڵاتی میسر، عەرەبستان، ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و كوەیت سەرقاڵی وتووێژ بۆ واژۆكردنی رێكەوتننامەیەكی نیزامی هاوبەش بە دژی “داعش”ن و ئەو ئەگەرش لە ئارادایە كە وڵاتای “ئوردۆن”یش بەم هاوپەیمانیەتیەوە پەیوەست بێت و هەروەها بەرنامەگەلێكیش بۆ دەستێوەردانی نیزامی لە ناوچە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لەئارادا بێت.

4 بەرپرسی نیزامی میسر بۆ پشتڕاست كردنەوەی ئەم بابەتە وتوویانە، ئەم هاوپەیمانیەتیە بە رێبەری ئەمریكا و هپشتیوانی ئاسمانی دێتە ئاراوە و جیاوازی تایبەت بە خۆیشی هەیە.

بە وتەی ئەو بەرپرسانە، ئەم هێزە سەربازیە دەتوانێ بۆ دەستێوەردان لە باقی ناوچەكانی دیكە لەوانە، لیبی و هەروەها چەكدارە شیعەكانی ئەنسارۆڵڵا لە یەمەن بەكاربهێنرێت.

ئەو كاربەدەستە میسریانە رایانگەیاندووە كە، پێدەچێ وڵاتی ئوردۆنیش بەم هاوپەیمانیەتیە پەیوەست بێت.

ئاسۆشیتێدپرێس بڵاوی كردووەتەوە كە، پێدەچێ ئەم هەوڵانە بە ئامانجی خۆنواندن لە بەرانبەر كۆماری ئیسلامی ئێراندا بێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.