هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

بەرز راگرتنی یادی ساڵوەگەڕی گیانبەختكردوو *شێركۆ مەعارفی* / بە وێنە

ژمارەیەك لە چالاكان و هەڵسووڕاوانی بزاوتی شۆڕشگێڕانەی كوردستان بە بۆنەی 13ی مانگی خەزەڵوەر ساڵیادی لەسێدارەدانی هەڵسووڕاوی سیاسی كورد و ئەندامی *كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان* لە سەر گڵكۆی ئەو گیانبەختكردووە ئامادەبوون.

بە پێی هەواڵێ كە بە *زاگرۆس پۆست* گەیشتووە، ژمارەیەك لە چالاكان و هەڵسوڕاوانی بزاوتی شۆڕشگێڕانەی كوردستان رۆژی دووشەممە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی گیانبەخت كردنی چالاكی سیاسی كورد و ئەندامی *كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان* که لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ساڵی رابردوو ئێعدامكرا، هاوڕێ لەگەڵ دایكی شەهید *شێركۆ مەعارف* لەسەر گڵكۆکەی ئامادەبوون.

یەكێك لەو هەڵسوڕاوانە بە *زاگرۆس پۆست*ی راگەیاندووە كە، لە سەر گڵكۆی شەهید شێركۆ چەند پرسیارێكم ئاراستەی دایكی ئە وشەهیده, واتە دایە روقییە” كردووە و ئەویش وەڵامی داوەتەوە. لە وەڵامی یەكێك لە پرسیارەكان سەبارەت بە بیروبڕوا و هەڵسوكەوت و پێگەی شەهید شێركۆ دایكی وەڵامی داوەتەوە كە: شێركۆ كەسێكی خۆشەویست و دڵسۆز و خەمخۆر و جێگا متمانەی هەموو هاوڕێیان و بنەماڵەكەی بوو و بڕوایەكی پتەوی بە رێبازەكەی و وەدیهێنانی ئازادی و رزگاریی كوردستان هەبوو.

هەروەها دایە روقییە ئاماژەی بەوە داوە كە، شێركۆ جێگای شانازیی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە و بە شەهید بوونی بنەماڵەكەی لە هەموو دوونیا سەربەرز كرد و بێگومان هیچ كات خوێنی بەفێڕۆ ناچێ، چوونكە ئەو رێگایە هەر درێژەی دەبێت و منیش وەكوو دایكی ئەو شەهیده بەئەمەگە هەتا هەتایە سەرم بەرزە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

یەک بۆچوون

  1. دەستی دایە رقییە و تەواوی دایکانی شەهیدانی ڕێی ئازادی کوردستان ماچ ئەکەم…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.