دادگای تایبەت بە جینایەتی جەنگی لە شاری “داكا” پایتەختی وڵاتی بەنگلادش “میر قاسم عەلی یەكێكی دیكە لە رێبەرانی حیزبی “جەماعەتی ئیسلامی” لەو وڵاتە بە ئێعدام مەحكوم كرد و تاوانی ناوبراو ئەشكەنجە و كوشتنی نەیاران لە ماوەی 9 مانگ شەڕی سەربەخۆیی بەنگلادش لە وڵاتی پاكستان و لە ساڵی 1971ی زایینی راگەیەندراوە.
دوێنێ یەكشەممە 11ی مانگی خەزەڵوەر میر قاسم عەلی 64 ساڵ تەمەن یەكێك لە رێبەرانی حیزبی “جەماعەتی ئیسامی” بە هۆی ئەندامیەت لە رێكخراوی توندڕەوی “بەدر” و ئەنجامدانی 10 جۆر تاوان بە ئێعدام مەحكوم كراوە.
عەلی لە مانگی ژوەنی ساڵی 2013ی زاینیەوە لە زینداندایە و زۆرتر بەو هۆیەوە ئێعدامی بۆ بڕاوەتەوە كە یەكێك لە لاوانی شۆڕشگێڕ بە ناوی “جاشیم”ی كوشتووە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ئەو دادگایە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردووش یەكێكی دیكە لە رێبەری ئیسلامیە توندڕەوەكانی بەنگلادش بە ناوی “مۆتیعەلڕەحمان نزامی” بە هۆی جیهانیەتی جەنگی لە شەڕی سەربەخۆیی بەنگلادش لە وڵاتی پاكستان كە بەو هۆیەوە 3 میلیۆن كەس گیانیان لدەستدا مەحكوم كراوە.
تا ئێستا نزیك بە 20 كەس لە لایەن دادگای تایبەت بە شەڕی سەربەخۆیی بەنگلادش بە هۆی ئەنجامدانی جینایەتی جەنگی مەحكوم كراون، كە زۆربەیان سەر بە لایەنی توندڕەوی “جەماعەتی ئیسلامی”ن.