دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

5 هاوڵاتی ئەمریكی و ئۆسترالیایی لە ریزی شەڕڤانانی كۆبانێ دان

بە پێی دوایین زانیارەیەكان 5 هاوڵاتی ئەمریكی و ئۆسترالیایی لە نێو ریزەكانی شەڕڤانان لە ریزەكانی خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ بە دژی چەكدارانی داعش شەڕ دەكەن.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە میدیاكانی رۆژئاوا تەنیا گرنگی بە یەكێك لە گەنجە ئەمریكیەكان دەدەن كە لە شەڕی بەرخۆدانی كۆبانێ بەشداریی دەكات. بەڵام لە راستیدا ئێستاكە 4 هاوڵاتی ئەمریكی و هاوڵاتیەكی خەڵكی وڵاتی ئۆسترالای لە ریزی شەڕڤانانی كۆنابێ بە دژی چەكدارانی داعش بەرەنگاریی دەكەن.

ئەو 5 شەڕڤانە ناوی كوردی(سیان، سەردار، گابار، چیا و زاب) یان بۆ خۆیان هەڵبژاردووە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە،  ماوەیەك پێش ئێستاش هەواڵێك سەبارەت بە پەیوەست بوونی ژمارەیەك وەرزشوانی هۆلەندی و ئاڵمانی بە ریزەكانی هێزی پێشمەرگەی باشووری كوردستان پەیوەست بوون و لە شەڕ بە دژی چەكدارانی داعش خەریكی خەبات و خۆڕاگرین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.