له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا سه‌رجه‌م 220 حاڵه‌تی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری له ئێران‌دا ڕوویداوه. ئه‌م مانگه له چاو مانگه‌کانی تری ساڵی 92 هه‌تاوی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی له ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌رییه‌کان دژ به کۆماری ئیسلامی به خۆیه‌وه بینی که ژماره‌ی به‌رچاوترین چالاکییه‌کان به‌م شێوه‌یه:
خۆپیشاندان دژ به له‌سێداره‌دانی زیندانییه سیاسییه‌کان له شاره جۆربه‌جۆره‌کاندا: 23 جار،
خۆپیشاندان دژ به که‌مکردنه‌وه‌ی ئاوی ڕووباری کارون له خوزستان‌و هورموزگان: 14 جار،
خۆپیشاندان دژ به جیاکردنه‌وه‌ی شاری پارسیان له هورموزگان: 5 جار،
خۆپیشاندان دژ به هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کان: 4 جار،
ناڕه‌زایه‌تی دژ به بردنی ئاوی خواردنه‌و‌ه له پارێزگاکانی خوزستان‌و هورموزگان: 14 جار،
ناڕه‌زایه‌تی که‌سوکاری زیندانیانی سیاسی‌و تێکهه‌ڵچوونیان له گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌منیه‌کان: 19 جار،
تێکهه‌ڵچوون له گه‌ڵ گه‌شتی ئێرشاد (بۆ به‌رگرتن به ئازادیی جلوبه‌رگ): 13جار،
خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تیی خوێندکاران: 40 جار،
ناڕه‌زایه‌تییه کرێکارییه‌کان: 43 جار،
ناڕه‌زایه‌تیی مامۆستایان‌و خوێندکارانی خوێندنگاکان: 7 جار،
ناڕه‌زایه‌تیی جووتیاران: 9 جار،
ڕێوڕه‌سمی یادکردنه‌وه‌ی کوژراوانی خۆپیشاندانه‌کان: 4 جار.
وێنه: ناڕه‌زایه‌تیی خوێندکارانی زانکۆ په‌یام‌نووری مه‌ریوان له به‌رامبه‌ر ڕێگری‌و که‌موکورتییه‌کانی زانکۆ (5 سه‌رماوه‌زی 92 هه‌تاوی)، زاگرۆس‌پۆست.