بەرپرسانی رژیم لەناوچەی سنە بە بیانوی دروستكردنی سەوزایی كەوتوونەتە وێران كردنی ناوچە كشتوكاڵییەكان.
بە پێی هەواڵێك کە لە سنەوە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە ماوەیەكە فەرمانگەی سەرچاوە سروشتیەكان بەناوی “نمام ناشتن” لەگوندی پوڵین سەر بە شاری سنەو بە بێ پرسی خەڵكی گوندەكە بە بێڵی میكانیكی لەناو زەوییە كشتوكاڵییەكاندا دەستیان كردوە بە چاڵ هەڵكەندن بۆ ناشتنی نەمام.
ئەم كارەی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی بووەتە هۆێ ناڕەزایەتی خەڵكی گوندەكە و بە مەبەستی راگرتنی كارەكە لەگەڵ بەرپرسانی سەرچاوە سروشتیەكان كەوتوونەتە گفتگۆ، بەڵام ئەگەرچی بەرپرسان بەڵێنیان داوە كە كارەكە ڕادەگرن، جارێکی دیكە ئەمڕۆ شەممە ١٠ی مانگی خەزەڵوەر دەستیان بە كارەكەی خۆیان كردوەتەوە.
بەپێی سەرچاوەكەی زاگرۆس پۆست، ئەمە لە حاڵێك دایە كە چەند ساڵێك پێش ئێستا رژیم لەهەوڵی ئەوەدابوو بەشێك لەو زەوییە كشتوكاڵییانە بە كاربەدەستانو هاوكارانی خۆی لە دەزگای ئەمنیو ئیتلاعاتییەكان بدات كە ئەو كاتیش لەگەڵ نارەزایەتی خەڵكی ئاوایی قوڵیان رووبەڕوو بوونەوەو پلانەكەیان شكستی هێنا.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …