هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

دەستگیركردنی ژمارەیەك لە خۆپیشاندەرانی شاری سنە / بە وێنە

خۆپیشاندانی بەرینی خەڵكی شاری سنە لە رۆژی جیهانی كۆبانێ بە بەشداریی رێژەیەكی بەرچاو لە خەڵكی شارەكە بەڕێوە چوو.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، كاتژمێر 5ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 10 مانگی خەزەڵوەر بەرانبەر 1ی نوامبر كە وەكوو رۆژی جیهانی كۆبانێ ناودێر كراوە، ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی شاری سنە بۆ هاوپشتی لەگەڵ خەڵكی قارەمانی كۆبانێ رژانە سەر شەقامەكان.

ئەو كۆبوونەوەیە كە لە ژێر گوشار و چاودێریی توندی هێزە ئەمنیەتی و نیزامییەكانی كۆماری ئیسلامی بەڕێوە چوو لە نێوان 1500 تا 2000 كەس تێیدا بەشداربوون و بە بەرزكردنەوەی پلاكارد و تراكتی جۆڕاوجۆر و وتنەوەی دروشمگەلێكی وەكوو “كۆبانێ كۆبانێ تۆ سنەی قارەمانی، كۆبانێ تەنیا نیە سنەی قارەمان لەگەڵیە” خۆپیشاندانەكەیان بەڕێوە برد.

خۆپیشاندانەكە لە مەیدانی ئیقبال دەستی پێ كرد و لە شەقامی فێردۆسیەوە بۆ سێ ریانی نمەكی و دواتر بۆ مەیدانی ناوەندیی شار گواسترایەوە.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا هێزەكانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كردە سەر كۆبوونەوەكە و ژمارەیەك لە خۆپیشاندەرانیان دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرد.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.