هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

زیاتر لە 20 چەكداری داعش خەڵكی وڵاتی چین لە شاری كەركوك شەڕ دەكەن

زیاتر لە 20 چەكداری سەر بە داعش بەڕەگەز خەڵكی وڵاتی چین لە باشوری رۆژئاوای شاری كەركوك شەڕ دەكن.

بەپێی هەواڵێكی هەواَنێریی سۆمریە نیوز، سەرچاوەیەكی ئاگادار دوێنێ سێشەممە 6ی مانگی رەزبەر وتویەتی: سێ چەكداری چینی پێشتر لە هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش كوژرابوون، لە ناوچەی رەشاد نێژراون.

ئەو سەرچاوەیە كە ناوی ئاشكرا نەكردوە دەڵێت: چەكدارانی چینی كە لە ناو ریزەكانی داعشدان ژمارەیان زیاتر لە 20 كەسە ‌و لە شارەكانی حەویجە، ریاز، رەشاد‌و ناوچەكانی دەوروبەری داقۆق شەڕ بۆ داعش دەكەن.

بەپێی ئەم راپۆرتە چەكدارانی ئیسلامی 12 وڵاتی جیهان لە بەشەكانی باشوری رۆژئاوای پارێزگای كەركوك لە ریزی چەكدارانی داعش شەڕ دەكەن.

پێشتر بەرپرسانی وڵاتانی رۆژئاوا دانیان بەوەدا نابوو كە زیاتر لە 3 هەزار چەكداری داعش بیانین، كە بەتایبەت لە بریتانیا، فەرانساە و ئاڵمان چوونەتە ناو ریزی چەكدارانی داعش.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.