چوار شه‌ممه‌ 4 كانونی یه‌كه‌م 2024

توندوتیژی له عێراق به‌رده‌وامه

ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز چه‌ند ناوچه‌ی جیاوازی عێراقی گرته‌وه که زیاترینی برێتی بوو له 8 ته‌قینه‌وه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.

هێرشه خۆکوژییه‌کان له عێراق به‌م دواییانه ڕووی له زیادبوون کردووه‌و له ئاکامیدا زیانێکی به‌رده‌وام له ڕه‌وتی گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌م وڵاته که‌وتووه.  له‌و باره‌وه ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوک ڕایگه‌یاند له شه‌پۆلی ئه‌مڕۆی توندوتیژییه‌کاندا ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین واته تکریت به مه‌به‌ستی کوژرانی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌و شاره کراوه‌ته ئامانج. له لایه‌کی تره‌وه‌و له شارۆچکه‌ی سامه‌را بۆمبێکی چێنراو له ته‌نیشت ماڵێک ته‌قییه‌وه‌و له ئاکامدا مناڵێک کوژراو 4 که‌سی بنه‌ماڵه‌که‌ش بریندار بوون. توندوتیژییه‌کانی ئه‌مڕۆ له ناوچه کوردییه‌کانیش نزیک بووه‌ته‌و‌ه‌و له ئاکامی کرده‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له بێجی (باشووری که‌رکوک) لانیکه‌م 5 که‌س بریندار بوون.

په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌کانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین که له نێوان باشووری کوردستان‌و ده‌سه‌ڵاتی مالکی هه‌ڵکه‌وتووه به دیارده‌یه‌کی نوێ له قه‌ڵه‌م ده‌درێت‌و له چاو توندوتیژییه‌کان له به‌غداو ده‌ورووبه‌ری به‌شێوه‌یه‌کی نائاسایی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه.

زۆرینه‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین مه‌زهه‌بی سونییان هه‌یه‌و له ڕووی سیاسیه‌وه پێگه‌ی کۆنی به‌عسیه‌کان بووه‌و به‌شێکی زۆر له کرده‌وه خۆکوژییه‌کان له عێراق له‌و پارێزگایه ئه‌نجام ده‌درێن.

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.