رۆژی رابردوو رەزبەر 8 كەس بەمەبەستی لەسێدارەدان رەوانەی ژوورە تاكەكەسیەكانی زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) كران، كە لەو ژمارەیە 4 كەسیان كاتژمێر 10 شەوی رابردوو ئێعدام كران.
بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، رۆژی یەكشەممە 4ی مانگی رەزبەر 8 كەس بە مەبەستی لەسێدارەدان بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان رەوانەی ژوورە تاكەكەسیەكانی زیندانی ناوەندیی ورمیچ كران، كە لەو رێژەیە 4 كەسیان كاتژمێر 10ی شەو بە ناونیشیانی: “حاجی رەشید عەلیزادە خەڵكی ورمێ و 55 سالچ تەمەن، سەلاحەدین خەڵكی ناوچەی سیرو سەر بە شاری ورمێ و شارۆمەندێكی بۆكانی و كەسێكی میاندواو”ی بوون.
شایانی باسە، لەم زیندانە نزیك 50 زیندانی سیاسی بوونی هەیە كە لانیكەم 11 كەسیان حوكمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە و حوكمەكەیان لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسەند كراوە.