پاش ئەوەیكە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە چالاكانی مەدەنی شاری تاران بە مەبەستی ناڕەزایی بەرانبەر رشتنی تێزاو بە رووخساری ژناندا، لە بەردەم وەزارەتی ناوخۆی كۆماری ئیسلامی لە شاری تاران كۆبوونەوەیەكیان سازدا.
هەواڵنێرێكی “باشگاە خبرنگاران جوان” لە لاپەڕەی تویتری خۆی نووسیویەتی: پاش ئەوەیكە كۆبوونەوە ناڕەزاییە مەدەنیانەكە لە بەردەم وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە حاڵی كۆتایی پێهاتن بوو، بە هۆی دەستگیر كردنی نەسرین ستوودە لە پارێزەرە بەناوبانگەكانی ئێران و لە چالاكانی ژنان و مافی مرۆڤ لە ئێران، دەستگیر كرا، شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە تایبەتەكانی كۆماری ئیسلامی هاتە ئاراوە و لە ئاكامدا ژمارەیەكی دیكە لە خۆپیشاندەران دەستگیر كران.
لەم پەیوەندەدا رەزا خەندان هاوسەری نەسرین ستوودە، هەواڵی دەستگیر كردنی ناوبراوی لە سەر لاپەڕەی فەیسبووكی شەخسی خۆی پشتڕاست كردووەتەوە.
ئەم وێنەیە تایبەتە بە مەیدانی “فاتمیە”ی شاری تاران: