پێشمەرگەی باشووری كوردستان توانیان ناحیەی زومار بەتەواوەتی لە چنگی چەكدارانی داعش رزگار بكەن.
پاش ئەو هێرشەی كە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 3ی مانگی رەزبەر لە لایەن پێشمەرگەی باشووری كوردستانەوە دەستی پێ كرد بۆ سەر زومار، تواندرا ئەو ناحیەیە لە دەستی چەكدارانی داعش رزگار بكرێت.
پڕۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی زوماردا دوو پێشمەرگە بە سوكی برینداربوون.
دوای ئەوەی سەعات 6ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە هێرشەكانیان بۆ كۆنتـڕۆڵكردنەوەی زومار دەستپێكرد توانیان گوندەكانی گڕڤڕو تەلموس و گرد كافر كۆنـتڕۆڵبكەن و بەرەو ناحیەكەش پێشڕەوی بكەنو كەمێك پێش ئێستاش هێزی پێشمەرگە توانی بەتەواوی كۆنترۆڵی ناحیەی زومار بكات.
لەم شەڕەداو بەهۆی بۆردومانی تۆپخانەكانی هێزی پێشمەرگەو فڕۆكە جەنگیەكانەوە، چەكدارانی داعش زیانی زۆریان بەركەوتووەو ژمارەیەكی زۆریشیان لێكوژراون.
ئێستا تیمە شارەزاكانی هێزی پێشمەرگە دەستیانكردووە بە پووچەڵكردنەوەی ئەو بۆمبە چێندراوانەی چەكدارانی داعش لەدوای خۆیان جێیانهێشتووە.