چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

پیلانی رەشی توركیە بۆ كۆبانێ ئاشكرا بوو / بە وێنە

توركیا بەنیازە گروپێك بەناوی سپای ئازادی سوریە و بە بیانووی ھاوكاریكردنی شەڕڤانانی كورد ڕەوانەی كۆبانێ بكات، لە وێنەیەكیشدا دەردەكەوێت سەركردەی ئەو گروپەی كە توركیە تەیاریانی كردووە و بەنیازە رەوانی كۆبانێ بكات، لەگەڵ چەكدارانی داعشدا وێنەی گرتووە.

لەپرێس كۆنفرانسێكدا لەشاری تالینی پایتەختی ئیستوانیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیە ئاشكرایكرد، كوردانی رۆژئاوای كوردستان ڕازییبوون لەسەر ئەوەی ھەزارو ٣٠٠ سەربازی سپای ئازادی سوریە بەھانایانەوە بێت لەكۆبانێ لەپاڵ ئەو ھێزەی پێشمەرگەی ھەرێمی كوردستاندا كە بڕیارە بچنە ئەوشارە.

بەڵام دوابەدوای ئەم لێدوانەی ئەردۆغان، ساڵح موسلم هاوسەرۆكی پەیەدە ئەو ئیدعایەی بەدرۆدا خستەوە و رایگەیاند كە بە هیچ شێوەیەكی ئیزن بە سپای ئازادی سوریە نادەین بێتە كۆبانێ.

ئەم پیلانەی توركیە لە كاتێكدا ئاشكرا دەبێت كە، كۆمەڵگای جیهانی بەرانبەر بە هەڵوێستەكانی توركیە سەبارەت بە داعش و هێرشی ئەو گرووپە بۆ سەر شاری كۆبانێ، ناڕازین و بەردەوام داوای پێداچوونەوە بە هەڵوێستی نادروست ئەو وڵاتە دەكەن.

شایانی باسە، بڕیارە سبەینێ یەكشەممە 4ی مانگی رەزبەر هێزێكی 200 كەسی هێزی پێشمەرگەی باشووری كوردستان بە چەكی قورس رەوانەی كۆبانێ بكرێن و هەواڵەكان باس لەوە دەكات كە ئەگەری ئەوە لە ئارادایە كە لە ماوەی رۆژانی دواتردا هێزێكی زۆرتری پێشمەرگە بڕۆنە كۆبانێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.