شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی پشتیوانی كردن لە كۆبانێ لە شاری هەولێر / بەوێنە

ئەمڕۆ ئێوارە خۆپیشاندانێك لە هەولێر بۆ پشتگیریكردنی زیاتر لە كۆبانێ، كە لەلایەن كوردانی رۆژئاوا سازكراوە دەستیپێكرد.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی روودا، خۆپیشاندەران لە باخچەی رووناكیەوە بەڕێكەوتن بەرەو قەڵای هەولێر و لەوێ گردبوونەوەو داوا لە كوردانی هەموو پارچەكانی كوردستان دەكەن كە پشتگیری زیاتری كۆبانێ بكەن و هاوكارییەكانیان زیاتر بكەن بۆ كۆبانێ.

نوێنەرانی سیاسی رۆژئاوای كوردستان كە ئامادەی خۆپیشاندانەكە بوون، سپاسی هەڵوێستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستانیان كرد بەرامبەر بە ناردنی هێزی پێشمەرگە و هاوكاری سەربازی و مرۆیی بۆ كۆبانێ و ئەم بڕیارەیان بە بڕیارێكی گرنگ دانا لە ئێستادا بۆ یەكریزی گەلی كورد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.