چەكدارانی داعش ناوچەی ئەبو نەمریان لە رۆژئاوای شاری رومادی داگیركردو بەمەش ئەوەندەی تر دەسەڵاتی حكومەتی لەو پارێزگایەدا لاواز كرد.
ئەفەسەرێكی پۆلیس بەناوی عەقید شەعبان ئەلعوبێدەیەوە راگەیاندووە كە داعش ئەو ناوچەیەی رۆژی پێنج شەممە كۆنترۆڵكردووە، پاش شەڕێك كە نزیكەی چوار كاتژمێری خایاند.
ئەو ئەفسەرە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە چەكدارانی داعش٦٠ كەسیان بەدیل گرتووە كە هەندێكیان سەر بە هێزە ئەمنییەكانن.
ئێستا بەشێكی زۆری پارێزگای ئەنبار بەدەستی داعشەوەیە، تەنها ناوەندی شارەكەو چەند شوێنێكی كەم دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی تێدا ماوە.