شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ئێران: ستراتێژیی ئێمه‌و ڕووسیه‌و چین له سوریه‌دا بردویه‌ته‌وه

ئه‌مڕۆ ڕاوێژکاری باڵای خامنه‌یی، یه‌حیا ره‌حیم سه‌فه‌وی له مه‌شهه‌د باسی له سه‌رکه‌وتنی ستراتێژی هاوبه‌شی ئێران‌و ڕوسیه‌و چین له سوریه کردووه‌و راسته‌وخۆ دامه‌زراوه‌ی به‌سیج‌ی به فاکته‌ری دیاریکه‌ری ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوبردووه.

ناوبراو رۆڵی ئێرانی له دیاریکردنی چاره‌نووسی ناوچه‌که به گرنگ زانیوه‌و به هه‌ست کردن به‌و شته‌ی ناوی ناوه ‘تێپه‌ڕی ژێئۆپۆلیتیکی’ پێگه‌ی ئێرانی به پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی باسکردووه، هه‌روه‌ها وتوویه‌تی: ‘له ڕۆژاوای ئاسیادا دوو وڵاتی پاکستان‌و ئه‌فغانستان له ڕووی ژێئۆپۆلیتیکییه‌وه له قۆناغی تێپه‌ڕن‌و ناجێگیرن، بۆیه له‌م ناوه‌دا کێشه له نێوان ئامریکا، فێدراسیۆنی ڕوسیه، هندو چیندایه.’

هه‌روه‌ها باسی له‌وه کردووه که ئه‌گه‌ر ئامریکا به سه‌ر سوریه‌دا زاڵبێت پێگه‌ی ڕوسیه له ناوچه‌که لاواز ده‌بێت‌و پوتین به جوانی له‌م ڕاستییه تێگه‌یشتووه.

راوێژکاری باڵای خامنه‌یی به ئاشکرا هه‌ڵوێستی پشتگری کۆماری ئیسلامی‌و هه‌روه‌ها ڕوسیه‌و چینی بۆ حکومه‌تی سوریه دووپات کردووه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه به تایبه‌ت عه‌ره‌بستان‌و فه‌رانسه خوازیاری ڕووخانی به‌شار ئه‌سه‌دن.

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی کۆماری ئیسلامی له حاڵێکدا دێت که هه‌ر دوێنێ‌و هاوکات حه‌سه‌ن ڕۆحانی پشتگرییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سوریه له چوارچێوه‌ی مرۆیی‌و یارمه‌تیی ده‌رمان‌و خواردن ده‌ربڕیبوو، نه‌ک سه‌ربازی‌و دیاریکردنی چاره‌نووسی ئه‌و وڵاته وه‌ک ڕاوێژکاریی باڵای سه‌ربازیی خامنه‌یی ڕایگه‌یاندووه.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.