سێ منداڵی ئاوارە ئێزیدیەكان لەكەمپی خانكێ لە دهۆك، دوای ئەوەی بەهۆی باران بارینەوە شۆرتی كارەبا خێوەتەكەیانی سوتاند، گیانیان لەدەستدا.
ئەیاز خانكێ ئەندامی لیژنەی پێشوازیكردنی ئاوارەكان لە خانكێ، بە كاناڵی “كەی ئێن ئێن”ی راگەیاندووە، شەوی رابردوو بەهۆی خراپی خزمەتگوزاری لە نێو كەمپی خانكێ دوای بارینی بارانێكی زۆر، رووداوێكی ناخۆش روویدا و بەو هۆیەوە 3 مندڵ گیانیان لەدەستدا.
وتیشی “بارانەكە شۆرتی كارەبای لەخێوەتێكدا دروستكردو لە ئەنجامدا 3 منداڵ گیانیان لەدەستدا”.
شایانی باسە، پارێزگای دهۆك زۆرترین ئاوارەی تێدایە، لە ئێستادا ئاوارە ئێزیدیەكانی شەنگال لە كەمپی خانكێ لە رەوشێكی خراپدان و چاوەرێی یارمەتی لە حكومەتو رێكخراوەكانو خێر خوازان دەكەن.