هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

هێرشەكانی داعش لە باشووری كوردستان لە زۆر شوێن شكستیان هێناوە

شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ گرووپی چەكدارانی داعش لە چەندین میحوەرەوە، هێرشییان كردە سەر بەرەكانی پێشەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و بەپێی ئەو هەواڵانەش كە ئەمڕۆ بڵاو كرایەوە، لە زۆربەی میحوەرەكان داعش دووچاری شكست بووەتەوە.

دەوترێ دوای ئەوەیكە چەكدارانی داعش، ڕەوشی كەشوهەوایان بە دەرفەت زانی بۆ هێرش كردنە سەر هێزەكانی پێشمەرگە. لە سەعات 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (2014-10-20) چەكدارانی داعش یەكەمین هێرشی خۆیان بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە دەستی پێكرد و دواتر لە كاتژمێر 6ی بەیاننیەوە هێرشەكانیان فراوانتركرد و لە تەواوی میحوەرەكانی بەرەكانی  جەنگ هێرشیان كرد. لەئەنجامی هێرشەكانیان دا بە تووندی لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگه،‌ بەرپەرچ دراونەتەوە و زیانێكی گیانی زۆریان پێگەیشتووە و ئێستاش نزیك بە 35 تەرمی چەكدارانی داعش لە نەخۆشخانەی موسڵن كە تایبەت بە شەڕەكانی دوێنێ شەو و ئەمڕۆن.

بەگوێرەی زانیاریەكانی باسنیوز، تا ئامادەكرندی ئەم هەواڵە لە هەندێ میحوەردا شەڕ كۆتایی هاتووە و هێرشەكانی داعش بە تەواوەتی پووچەڵ كراونەتەوە‌، لەهەندێك میحوەریش شەڕ بەردەوامە.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە شەوی رابردوو چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر چیای شەنگال، بەڵام لە لایەن هێزی پێشمەرگە و گریلاوە بە توندی وەڵام درانەوە و هێرشەكەیان تێكشكێندرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.