فەرماندەی سپای پاسدارانی ئیسفەهان رایگەیاندووە كە، 6 ئەندامی گرووپێك بە تۆمەتی كردەوەی دژە ئەخلاقی لە سەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا لە چند شارێكی سەر بەو پارێزگایە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپاوە دەستگیر كراون.
بە پێی راپۆتی هەواڵنێرییە حكومەتیەكانی ئێران، غوڵامڕەزا سلێمانی رۆژی یەكشەممە 27ی مانگی رەزبەر وتوویەتی: ئەم گرووپە كە 6 كەسی سەرەكیهەیە، بە وەگەڕخستنی كەشێكی دژە ئەخلاقی و نالەبار لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان سەرقاڵی ئەندامگیری و هەڵخەڵەتاندنی كچان و كوڕانی لاون.
ناوبراو لە درێژەشدا وتوویەتی كە، هەر كام لەم 6 كەسە لە ماوەی ساڵێكدا 300 تا 360 هەزار ئەندامیان لە سەرانسەر ئێراندا وەرگرتووە.
ئەمەش لە حاڵێكدایە كە پێشتریش 8 كەس لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتی دژایەتی كردنی بنەماكانی ئەو حكومەتە بەگشتی بە 123 ساڵ زیندان حوكم دران.