هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

هاوكاریەكان گەیشتنە كۆبانێ و داعش قورسترین هێرشی كردە سەر ئەو شارە

فەرماندەیەكی ئەمریكایی رایگەیاند، كە دوێنێ شەو فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا ئەو هاوكارییە سەربازیی و مرۆڤانەیان گەیاندە كۆبانێ، كە لە لایەن هەرێـمی كوردستانەوە نێردرابوو.

هاوكاریی فڕۆكە ئەمریكاییەكان بە پێدانی هاوكاری  سەربازی و مرۆیی بۆ ئەوەیە، كە رێگە نەدرێت داعش پێشڕەوی بكات لە شارەكە و شەڕڤانان لە بەرگریكردن لە شارەكەش  بەردەوامبن، هەروەها سپای ئەمریكاش ناردنی هاوكارییە سەربازییەكان پشتڕاستدەكاتەوە و دەڵێت فڕۆكەكانی جۆری C  -130  هاوكاری سەربازییان لە چەكی بچووك بۆ شەڕڤانان ناردووە.

فەرماندەیی ناوەندی سپای ئەمریكا هەروەها ئاشكرای دەكات ، كە لە رێگەی فڕۆكەی كارگۆوە چەند كاروانێك چەكی بچووك و هاوكاری مرۆیی لە پێداویستی پزیشكی بۆ شەڕڤانان نێردراوە. راشیگەیاندووە ئەو چەك و پێداویستیانە لە لایەن بەرپرسانی باشووری كوردستانەوە پێشكەشی  شەڕڤانان لە كۆبانێ كراوە.

دوێنێش فڕۆكەی هاوپەیمانان بە سەركردایەتی ئەمریكا 8 هێرشیان كردە سەر بنكەكانی داعش لە دەروبەری كۆبانێ، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكاش لە راگەیەنراوێكدا جەختیكردەوە، كە تاوەكو ئێستا 135 هێرشیان كردووەتە سەر  بنكەكانی داعش لە دەروبەری كۆبانێ.

بە پێی دوایین راپۆرتەكان لەمبارەوە، لە ماوەی 3 رۆژی رابردوودا قورسترین شەڕ لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە  و داعش روویداوە و ئەمریكاش لە رێگەی پێدانی چەك دەیەوێت هەڕەشەی داعش لەسەر كۆبانێ  نەهێڵێت.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە لە پێرەكەوە هێرشەكانی داعش بۆ سەر شارێكی دیكەی رۆژئاوای كوردستان بە ناوی سرێ كانی دەستی پێ كردووە، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە هیچ پێشڕەوییەك بكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.