ئەو هێرشە پێنج قۆڵیەی كە داعش شەوی رابردوو دەستیپیكرد بۆ سەر كوبانێ تێكشكێندرا.
پاش ئەوەی چەند رۆژیكە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانانەی لە داعش كەوت و هێزو جبەخانەیەكی زۆری بەكێشكرد بۆ بەرەی شەڕ لە كۆبانێ، شەوی رابردوو لە پێنج قۆڵەوە دەستی بە هێرش كردن كرد بۆ سەر بنكەو شوێنەكانی شەرڤانان و یەكێك لە ئامانجە سەرەكیەكانی هێرشەكەش داگیركردنی تاكە دەروازەی نێوان كوبانێ و باكوری كوردستان بوو، بەڵام بەپێی زانیارەیەكانی هەواڵنێریی سپی میدیا، هێرشەكە شكستی هێناوە و بەدەیان لاشەی داعش لە مەیدانی شەڕدا جێماوە.
شكستی هێرشەكەی داعش هەر زوو رەنگی دایەوە لە میدیا جیهانییەكان و تەلەفزیۆنی سكای نیوز لە هەواڵەكانی ئەم بەیانییەیدا شكستی ئەو هێرشەی بڵاوكردووەتەوە، ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات كە دەروازەی بیمینار نێوان باكوری كوردستان و شاری كوبانێ هەر لەدەستی شەرڤانە كوردەكاندایە.
هەروەها شەوی رابردوو تا بەیانی فرۆكەكانی هاوپەیمانان چەندینجار هێرشیان كردۆتە سەر گردبوونەوەو بنكەكانی داعش لەگەڕەكی پیشەسازی و بازاڕی هال لە كوبانێ.