هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كۆبوونەوەی ناڕەزایی خەڵكی شاری مورموریی لە بەردەم بەخشداریی ئیلام

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی پێنجشەممە 24ی رەزبەر، پتر لە 100 كەس لە خەڵكی بوومەلەرزە لێدراوی شاری “مورموری” سەر بە پارێزگای ئیلام لە ناڕەزایی بە نەبوونی خزمەتگوزاری و یارمەتی سەرەتاییی، لە بەرانبەر بەخشداریی ئەو پارێزگایە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان بەڕێوە برد.

دەوترێ بەخشداریی ئیلام ئەركی یارمەتی گەیاندن بە خەڵكی مورموری لە ئەستۆدایە، بەڵام تا ئێستا هەوڵی پێویستی لەو پەیوەندەدا نەخستووە گەر.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، رۆژی 27ی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ بوومەلەرزەیەكی بەهێز شاری مورموری هەژاندەوە و بە بۆنەوە خانوویەكی زۆر لەنێوچوون و خەسارێكی گیانی و ماڵی زۆری لەخۆی بەجێهێشت. هەروەها رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردووش بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5 و 6 دەیەم لە پێوەری ریشتەر ئەو شارەی هەژاندەوە و خەسارێكی زۆری لێكەوتوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.