چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

پەیوەندییەكانی ئێران و توركیە ئاڵۆزتر دەبێت

توركیە لە وەڵامی وتەكانی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران كە وتبووی توركیە هەوڵ بۆ زیندوكردنەوەی ئێمپراتۆری نوێی عوسمانی دەدات، باڵوێزی ئەو وڵاتەی لە ئانكارا بانگهێشت كرد.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمرۆ شەممە وتبووی “زۆرجار هۆشداری ئەوەمان بە ئەمریكا ‌و وڵاتی دۆستمان توركیە دابوو كە ئێمە لەگەڵ ئەوان سەبارەت بە سوریە ناكۆكیمان هەیە و دەبێ خەڵكی سوریە دەبێت بڕیار لەسەر مانەوەی ئەسەد بدەن نەك كەسانی دیكە”.

لەبەرامبەردا تانگۆ بیلگیج، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیە رایگەیاند: ئانكارا بەهۆی رەخنەگرتنی تاران لە سیاسەتەكانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە سوریە، باڵوێزی ئێرانی بانگهێشت كردووە.

هەواڵنێری ئاناتۆلی لەزاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیە رایگەیاند: “توركیە وتەكانی بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە كۆبانی‌و تراژدیای مرۆیی لە ناوچەكە مەحكوم دەكات‌و داوا لە ئێران دەكات بەسەڕشۆڕییەوە لەمبارەوە بێدەنگ بێت، چونكە ئێران یەكێك لەلایەنگرانی رژیمی سوریە بووە كە بووەتە هۆی دروستبوونی تیرۆریزم لە ناوچەكەدا”.

جێگەی ئاماژەی ئۆپۆزسیۆنی سوریە بەردەوام ئێران بەوە تۆمەتبار دەكەن كە لەكوشتاری زیاتر لە 200 هەزار كەس لەخەڵكی ئەو وڵاتە دەستی هەبووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.