حەوت فەوجی سپای عێراق لەنزیك بەنداوی سەرسار سەر بە شاری رۆمادیە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە گەمارۆ دراونو داوا لەدەسەڵاتدارانی بەغدا دەكەن فریایان بكەون.
میدیا عێراقییەكان لەوانە: تەلەفزیۆنی (فەیحا)و (عراق الان) بڵاویانكردەوە كە حەوت فەوجی سپای عێراق كە نزیكەی هەزار سەرباز دەكات لەلایەن داعشەوە لەنزیك دوڕیانی “سەرسار”نزیك رۆمادیە لەپارێزگای ئەنبار گەمارۆ دراون.
بەپێی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییانەی لە تەلەفزیۆنی فەیحا راستەوخۆ بڵاوكراوەتە، بەرپرسێكی سپای عێراق دەڵێت: ئێمە 50 رۆژە گەمارۆ دراوینو دەزگا و بەرپرسی عێراقی نیە پەیوەندیمان پێوەنكردبێت تەنانەت نوسینگەی مەرجەعەیتی شیعە عەلی سیستانیشمان ئاگادار كردۆتەوە كە فریامان بكەون، بەڵام هەتا ئێستا سودی نەبووە.