هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

پارێزەری چالاكە سیاسی و مەدەنیەكان خۆی بە زیندان ناساند

مەسعود شەمس نژاد یەكێك لە پارێزەرە ناسراوەكان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی بە 4 مانگ زیندان مەحكوم كراوە، كە ئەمڕۆ بە مەبەستی جێبەجێ كردنی حوكمەكەی خۆی بە زیندانی شاری ورمێ ناساند.

مەسعود شەمس نژاد لەو پارێزەرە ناسراوانەیە كە پارێزگاریی لە دۆسیەی دەیان چالاكی سیاسی و مەدەنی لەوانە چەند چالاكی سیاسی مەحكوم بە ئێعدام بە ناوەكانی: “حەبیب ئەفشاری، رزگار ئەفشاری، حەبیب گوڵپەریپوور، حسێن خزری و عەلی ئەحمەدی سلێمان”ی لە ئەستۆدا بووە.

عوسمان مەزین پارێزەری مەسعود شەمس نژاد بە هەواڵنێریی موكریانی راگەیاندووە كە، بە پێی بڕیاری سەرۆكی لقی 2ی دادگای ورمێ، تۆمەتی ئەندامیەت لە یەكێك لە حیزبە كوردیە نەیارەكانی كۆماری ئیسلامی لە سەر شەمس نژاد لابراوە، بەڵام بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی لە لایەن لقی 9ی دادگاوە بە 4 مانگ زیندان مەحكوم كراوە، كە بۆ جێبەجێ كردنی ئەو حوكمە ئەمڕۆ خۆی بە دادگا ناساندووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.