دوو چالاكی فەرهەنگی ـ خوێندكاریی كورد كە ماوەی١٠ رۆژ لەمەوبەر لە خۆپیشاندانەكانی پشتیوانی خەڵكی شاری تاران بۆ كۆبانێ دەستگیر كراون، چارەنووسیان نادیارە.
بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، ئاسۆ رۆستەمی و عەلی نووری رێكەوتی ١٦ی رەزبەر دوای خۆپیشاندانی كوردەكانی دانیشتووی شاری تاران لەكۆبانی لە بەردەم دەفتەری نوێنەرایەتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە تاران، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كران
یەكێك لە كەسە نزیكەكانی ئاسۆ رۆستەمی رایگەیاندووە، لەماوەی ئەو ١٠ رۆژەدا هیچ زانیارییەك لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانەوە سەبارەت بە ناوبراو بە بنەماڵەكەی نەدراوە. تا ئێستا تەنیا عەلی نووری یەك جار توانیویەتی بە تەلەفۆن لەگەڵ بنەماڵەكەی قسە بكاتەوە
هەتا ئێستا هۆكاری دەستبەسەركردنی ئەو دوو هاووڵاتییە نەزانراوە.
ئاسۆ رۆستەمی تەمەنی ٢٨ ساڵە و شاعیر، مامۆستا و چالاكی مافی منداڵان و عەلی نووری ٢١ ساڵ تەمەن و خوێندكاری بواری مێعماری زانكۆی “پەرەند” لە شاری تارانە.