هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كوژرانی دوو چەكداری دیكەی كۆماری ئیسلامی لە سنووری سیستان و بەلوچستان

فەرماندەی پاسەوانانی سنووری سیستان و بەلوچستان رایگەیاند: دوو كەسی دیكە لە پاسەوانەكانی ئەو سنوورە لە شەڕ لەگەڵ نەیارانی كۆماری ئیسلامی بە ناوەكانی جەواد باقری و رەزا بارانی كە هەردووكیان پلەی ئوستوار دووهەمیان هەبووە، كوژراون.

رەهام بەخش حەبیبی لەو بارەوە رایگەیاندووە كە، پاسەوانانی سەر سنووری پارێزگای زاهێدان لەگەڵ پاكستان ئگادار كراونەتەوە كە كەسانێك كە بە وتەی ئەو ویستوویانە خراپكاری بكەن خەریك بوون بێنە نێو ئێران و بەو هۆیەوە لەگەڵ چەكدارانی كۆماری ئیسلامی تووشی تێكهەڵچوون بوون و لە ئاكامدا ئەو دوو پاسەوانەی سەر سنوور لەو شەڕ و ئاڵۆزیانەدا كوژراون.

شایانی باسە، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا 17 كەس لە سنووری پارێزگای سیستان و بەلوچستان بە هۆی تێكهەڵچوون لەگەڵ چەكدارانێك كە لە خاڵكی پاكستانەوە هاتوونەتە نێو ئێران و هەروەها كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی هێزە ئینتزامیەكان لەو سنوورە كوژراون.

لەم پەیوەندەشدا رۆژی پێنجشەممە 24ی مانگی رەزبەر هوشداری دایە پاكستان و وتی ئەگەر ئەو وڵاتە توانای پاراستنی سنوورەكانی خۆی نیە، ئێران خۆی رێكاری پێویست دەگرێتە بەر و بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ خراپكاران هیچ سنوورێك پێشمان پێ ناگرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.