شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەنگیان بە توركیە نەدا

لە دەنگدانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كە بۆ پێنج كورسی ئەندامیەتی كاتیی ئەو رێكخراوەیە بەڕێوەچوو، توركیە دووچاری شۆكێكی گەورە بوو كاتێك ژمارەی دەنگەكانی نیوەی ژمارەی دەنگەكانی ئیسپانیا و نزیكەی سێ هێندەی ژمارەی دەنگەكانی نیوزلاند كەمتربوو.

لەو پێنچ كورسییە دوو كورسی بۆ وڵاتانی ئوروپایی تەرخانكرابوون. توركیە و نیوزلاند و ئیسپانیا كێبڕكێیان لەسەر كورسیییەكان بوو، هەر سێ وڵات سەرقاڵی لۆبیكردن و پەیوەندیكردن بوون بۆ بەدەستهێنانی ئەندامیەتی كاتیی ئەنجوومەنی ئاسایش.

وێڕای ئەوەی ئەحمەد داوودئۆغڵو، سەرۆك وەزیرانی توركیە و مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیە گەشیبینی خۆیان بۆ ببەدەستهێنانی ئەو ئەندامیەتەی ئەنجومەنی ئاسایش دەربڕی، بەڵام بە ئەنجامەكان تووشی شۆكبوون.

شایانی باسە، لە كۆی 193 ئەندامی كۆمەڵەی گیشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە قاڕەی ئوروپا: نیوزلاند 145 دەنگ و ئیسپانیا 132 دەنگیان هێنان، بەڵام توركیە تەنیا 60 دەنگی بەدەستهێنان. ئەمە لە كاتێكدایە توركیە لە ساڵی 2009 زیاتر لە 151 دەنگی بەدەستهێنابوون.

كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەتی ئوروپا و ئەمریكا و ئێران و رووسیە لە هەڵوێستەكانی توركیە بەرامبەر بە گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) نیگەرانن، ئەمەش كاریگەری لەسەر ئەنجامی دەنگدانەكە هەبوو.

سەرچاوەیەكی دیپلۆماتیكی لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند كە ئەنجامەكە بۆ توركیە چاوەڕوان نەكراو بووە و هەڵوێستی توركیە بەرامبەر بە عێراق و سووریە كاریگەری لەسەر ئەنجامەكە هەبووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.